ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتیی شاری ئامه‌د، بۆ پشتگیری كردن له مانگرتن له خواردنی بێ مه‌ودای هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری جۆله‌مێرگی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌یلا گیوڤه‌ن، له بینای ئه‌نجومه‌نه‌كه لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی هاڤا كران لێدوانی دا و گوتی: «پێویسته به‌په‌له گیوڤه‌ن ئازاد بكرێت. ئه‌و ئیراده‌ی گه‌لی كورده. په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په ئه‌نیس به‌ربه‌رئۆغلو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سزای بۆ بڕابوویه‌وه ئازاد كرا، به‌ڵام له‌یلا گیوڤه‌ن هێشتا به‌ندكراوه و ئازاد ناكرێت. ئایا ئه‌مه فاشیزم نییه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتگیریی گه‌لی كورد ده‌كات ئازادی ناكه‌ن.»
«ئێمه پشتگیریی گیوڤه‌ن ده‌كه‌ین»
كران له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سڵاوی له چالاكیی مانگرتن له خواردنی له‌یلا گیوڤه‌ن كرد و گوتی: «بڕیاره‌كه‌ی گیوڤه‌ن، بڕیارێكی به‌هاداره. دوێنێ ئه‌م بڕیاره‌ی دا و خاوه‌نداره‌تی له تێكۆشانی گه‌لی كورد كرد. ژنانی كورد هه‌رگیز له به‌رانبه‌ر فاشیزم سه‌ریان دانه‌نه‌واندووه. ئه‌ویش هه‌رگیز سه‌ری خۆی دانانه‌وێنێت و به سه‌ربه‌رزی نوێنه‌رایه‌تیی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات. ئێمه پشتگیریی ئه‌و ده‌كه‌ین و هه‌میشه له‌گه‌ڵی ده‌بین. پێویسته ده‌وڵه‌ت به‌په‌له گیوڤه‌ن ئازاد بكات.»
s.m