دایکان ١١ڕۆژە لە دژی گەمارۆی مەخموور بەرخۆدان دەکەن

چالاکی دانیشتنی دایکانی ئاشتی مەخموور لەدژی گەمارۆی سەرکەمپی پەنابەرانی شەهید ڕووستەم جوودی(مەخموور) ١١ ڕۆژە بەردەوامە.

گەمارۆی سەر کەمپی شەهید ڕوستەم جوودی (مەخموور) و پەنابەران ٥٦ ڕۆژە بەردەوامە و تائێستا بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵگرتنی ئەو گەمارۆیە هیچ هەنگاوێکیان نەناوە.

دایکانی ئاشتی لەدژی گەمارۆی قۆڕس کە کاریگەریەکی زۆری لەسەر ژیانی پەنابەران دروستکردووە و ڕێگە بە پێویستیە سەرەتاییەکانی وەک توندروستی نادرێت، لە ١ی ئەیلولەوە دەستیان بە چالاکی دانیشتن کردووە.

چالاکی لە نزیکەی خاڵکی کۆنترۆڵی (پەدەکە) بەڕێوەدەچێت. زۆر جار پیشمەرگەکانی (پەدەکە) بە شێوەیەکی خراب هەڵسوکەوت لەگەڵ دایکانی ئاشتی دەکەن.

ڕێگە بەوە نادرێت هیچ کەسێک سەردانی دایکان بکات و چالاکی دایکان لەژێر گەرمایەکی زۆر بەردەوامە. هێزەکانی ئاسایش ڕێگە نادەن کەس نزیکیان بکەوێتەوە.

دەیەمین ڕۆژی چالاکیەکە دایکی بەناوی شەربەت سالح نەخۆش ببوو و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و لەژێر چاودێری دکتورەکاندایە.

ک-ش