دوڕان کاڵکان:" ئێمە تێکۆشانی ئەیلولەکان سەرئەخەین"

دوڕان کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کارکەرانی کوردستان- پەکەکە، یادی "موراد ئوچەر، ناسراو بە ئەیلول ئامەد" یەک لە فەرماندارانی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگەی بەرز ڕاگرت، کە لە 1ی شوباتی ئەم ساڵدا، لە نزیک ئامەد شەهید ببوو.


 

یادی فەرماندە ئەیلول لە کوردستانی ئازاد بە نەمری بهێڵینەوە

دوڕان کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کارکەرانی کوردستان- پەکەکە، کە بۆ ئاژانسەکەمان فورات نیوز ئاخاوتووە ڕایگەیاند:" بەداخەوە و بەغەمگینیەوە لە شەهیدبوونی فەرماندە ئەیلول ئاگادار کراینەوە، ئێمە ئەم مرۆڤە دلێرە بە بەڕێز و جۆش و منەتباری و دڵسۆزیەوە لە هەموو کاتێک و لە هەموو شوێنێک یادی دەکەینەوە. ئێمە سوێند دەخۆین ژیان و تێکۆشان و یادی فەرماندە ئەیلول لە کوردستانی ئازاد سەری بخەین و نەمرانە بیهێلێنەوە. وەک بەڕێوەبەری پەکەکە هاوبەشی غەم و ئازاری بنەماڵەکەی و گەلی کوردین".

کاڵکان، ڕایشگەیاندوە:" فەرماندە ئەیلول، شوێنکەوتوو و درێژە پێدەری مەزڵوم دۆغان و عەگید بوو، لە هەڕەتی لاویتیەوە کە بەشداری تێکۆشان بوو، هەر ئەرک و بەرپرسیاریەک پێی ڕاسپێدرا بێت، لە ئەستۆی گرتووە و هەرگیز نەیگوتووە ئەنجامی نادەم. لە خەتی تێکۆشانی مەزڵوم دۆغاندا بەرپرسیاریەکی مەزن و لە خەتی تێکۆشانی عەگید دا فەرماندەیی و شەڕە دژوارەکانی لە بەرەکانی تێکۆشان وەئەستۆ گرتبوو".

15 ساڵ لە ژیانی شۆڕشگێری بەرهەمداری هەبوو

دران کاڵکان، لەسەر دڵسۆزی فەرماندە ئەیلولیش قسەی کردوە و ڕایگەیاندوە:" لە هەر دەڤەرێک ببوایە بە جۆش و خرۆشەکەی هەمووانی وابەستەی خۆی دەکرد. بۆ ئەوەی ئەرک و بەرپرسیاری بەجێ بهێنێت، خەباتی ڕێکخستنی و میلتانی پەیڕەو دەکرد، هەمیشە لە هەموو کارەکانیدا سەرکەوتنی بە بنەما دەگرت. بە ڕاستیش وڵاتپارێزیکی مەزن، دڵسۆزێکی خەتی ڕێبەرایەتی  و گەلپارێز و میلیتانێکی زۆر هێژای پارتیمان بوو. ئەو شەڕڤان و فەرماندەیەەکی مەزنی هەپەگەش بوو، 15 ساڵ لە ژیانی شۆڕشگێڕی پڕ بەرهەمی هەبوو. لەم ساڵانەی دواییدا لە دژی قڕکردنی فاشیزمانە کە لە سەر ئامەد پەیڕەو دەکرا، هەمیشە پێشەنگی خەبات و تێکۆشان و خاوەن کەدێکی مەزن بوو. بەسەدان گەنجی پەروەردە کرد و پێگەیاندن، ئامادەی کردن تا وەک خۆی ببنە فەرماندە و میلیتان".


بەڕۆحیەتی فەرماندە ئەیلول خاوەنداری لە ڕێبازەکەمان دەکەین

دوڕان کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کارکەرانی کوردستان- پەکەکە، لە کۆتاییدا وەها بانگەوازیەک دەکات و دەڵێت:" ئەو غەم و ئازارەی لە شەهیدبوونی فەرماندە ئەیلولدا چەشتوومانە، وەریبگێڕینە وزەیەکی مەزن بۆ بەردەوامیدان بە تیکۆشان و بەڕۆحیەتەکەی ئەوەوە خاوەنداری لە ڕێبازەکەی ئەو و خۆمان بکەین و  بەجۆش و خرۆشەوە هەمیشە و ساز و ئامادە بین و زیاتر ئەرک و بەرپرسیاری خۆمان بەجێ بهێنین. لە پێناوی ئەوەی هەل و مەرجی ژیانێکی ئازاد بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی بۆ کوردستان و دیموکراسی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین بەدی بهێنین، زیاتر هەوڵ بدەین و بجەنگین. لەسەر بنەمای ئەو زەمینەیە بەناوی ڕێبەرایەتی پەکەکە و گەلەکەمانەوە جارێکی دیکە سەرخۆشی لە بنەماڵەی شەهید ئەیلول دەکەین و خۆمان بەهاوبەشی غەمیان دەزانین. هاوکات بانگ لە ، گەلەکەمان و جەوانی کورد بەگشتی و جەوانانی ئامەد و ئەرگانیێ بەتایبەتی دەکەین، ڕێچکەی خەبات و تیکۆشانی هەڤاڵ ئەیلول بگرنەبەر و زیاتر بەشداری ڕیزەکانی تیکۆشان و گەریلا ببن، زیاتریش خۆیان وابەستەی تیکۆشانی ئازادی بکەن، دڵنیاییش دەدەین بە تەئکیدی سەر دەکەون".

 

هـ.هـ