له دوای داخستنی دەروازە سنوورییەکان به ڕووی هاتووچۆی کاسبکاران و گواستنەوەی شمهكدا، هەروەها بەرزكردنهوەی بڕی باجی گومرگ لە لایەن حکوومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، ئەمڕۆ دوکاندارانی بانە و جوانڕۆ مانیان گرت و دوکان و بازاڕهكانیان داخست.
دوکاندارانی شاری بانە سفرەیەکی بەتاڵیان ڕاخست و بەو شێوەیە گوزارشتیان له دەرئەنجامی بڕیارەکانی حکوومەت كرد. دوکاندارانی شارەسنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژه بۆ ئهوه دهكهن، حکوومەتی ئێران بەو بڕیارانە سهرچاوهی بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی کورد دەبڕێت.
پێشبینی دهكرێت لە ڕۆژانی داهاتوو شەپۆلی ئەو مانگرتنە شارەکانی بانە و جوانڕۆ تێپهڕێنێت و شارەسنوورییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بگرێتهوه.
s.m