دیار غه‌ریب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی گوندی ماونان-ی دۆڵی باڵه‌ییان كه له شه‌وی نه‌ورۆزدا فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا كۆمه‌ڵكوژییه‌كیان لێ كردبوو و ٤ هاوڵاتییان شه‌هید كردبوو، كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌وشه‌ن مێردین، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی كوردستان - كه‌ژه‌به، هاوشاره‌داری بناری قه‌ندیل و به‌رپرسانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ئاماده بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دیار غه‌ریب گوتی: خاوه‌نداریكردن له به‌هاكانی شه‌هیدان ئه‌ركێكی نیشتیمانییه. ئێمه‌ش وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئازادی هه‌میشه ده‌ڵێین كه بزووتنه‌وه‌كه‌مان بزووتنه‌وه‌یه‌كی شه‌هیدانه. چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی شه‌هیدان بڕۆین.
«شه‌هید ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌یه كه بێ دوودڵی ژیانی خۆیان له‌پێناو ئازادیی وه‌ڵات ده‌به‌خشێت. ڕێبه‌ر ئاپۆ له ده‌ستپێكه‌وه هه‌تا ئێستا، له‌گه‌ڵ بونیادنانی پارتییه‌وه ده‌ڵێت: بزووتنه‌وه‌كه‌مان، بزووتنه‌وه‌یه‌كی شه‌هیدانه. ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی شه‌هیدان هه‌تا كۆتایی له‌سه‌ر ڕێی شه‌هید ده‌بین. له هه‌مان كاتدا پێویسته هه‌موو كادیر، میلیتان و گه‌لی ئێمه‌ی وه‌ڵاتپارێز به‌پێی ئه‌م پێوه‌ره بژین. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ئاستی ئه‌و شه‌هیدانه‌دا بین. كاتێك ئێمه باسی شه‌هیدان ده‌كه‌ین، ته‌نیا مه‌به‌ستمان شه‌هیدانی په‌كه‌كه نییه، ئه‌وه‌ی دڵسۆز بووبێت بۆ وه‌ڵات و خاكی كوردستان و شه‌هید بووبێت، به شه‌هیدی ده‌زانین.»
«خوێنی شه‌هیدان به‌فیڕۆ ناڕوات»
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا دیار غه‌ریب سه‌رنجی خسته سه‌ر كه‌سایه‌تیی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵكوژیی دۆڵی باڵه‌یان و گوتی: «ئه‌و ٤ هاوڵاتییه سیڤیله‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر شه‌هید كران، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ورۆزی قه‌ڵای به‌رخۆدان پیرۆز بكه‌ن هاتبوونه قه‌ندیل. بێگومان هه‌ستێكی پیرۆزه. ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه مرۆڤی وه‌ڵاتپارێزن.»
«ده‌یانتوانی جه‌ژنی خۆیان له‌و شوێنه پیرۆز بكه‌ن كه لێی ده‌ژین، یان له ماڵی خۆیان پیرۆزی بكه‌ن. به‌ڵام له نه‌ورۆزی قه‌ندیل ده‌ركه‌وت كه دڵی گه‌ل به هێرشی دوژمن نه‌شكاوه. باوه‌ڕم وایه كه هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ڕقی ئه‌و ٤ گه‌نجه‌ش هاوشێوه‌ی گه‌ل له به‌رانبه‌ر دوژمن زێده بووه. هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ری و خزمه‌تكردن وه‌های كرد كه بێنه ئێره و له قه‌ندیل نه‌ورۆز پیرۆز بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه خاوه‌نداریكردن له ئه‌وان به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین. ئێمه هه‌میشه به ڕێزداری و سه‌ربه‌رزییه‌وه یادی ئه‌وان ده‌كه‌ینه‌وه و پێیان سه‌ربه‌رزین. ئێمه به خانه‌واده‌كانیشیان سه‌ربه‌رزین و هیوادارین كه خێزان و كه‌سوكاری ئه‌وان هه‌میشه به‌م شێوه‌یه یادیان بكه‌نه‌وه. با خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ئه‌وه باش بزانن كه خوێنی ئه‌و گه‌نجانه به‌فیڕۆ ناڕوات. ئێمه به ڕزگاركردنی خاكی كوردستان، خه‌یاڵی ئه‌و گه‌نجانه به‌دی دێنین.»
«ده‌وڵه‌تی توركیا به‌قه‌ستی هێرش ده‌كاته سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیل»
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كه‌جه‌كه دیار غه‌ریب ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به‌زانابوون هێرش ده‌كاته سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیل و شه‌هیدیان ده‌كات.
«ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌كه‌مان و كه‌جه‌كه بارودۆخی ئێستا هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، ئه‌مه ته‌نیا بابه‌تی شه‌هیدبوونی ٤ كه‌س نییه. له‌وانه‌یه ئه‌مه بۆ هه‌نگاوێكی دیكه سه‌ره‌تایه‌ك بێت. هێزه‌داگیركه‌ره‌كان به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ده‌یه‌وێت خاكی كوردستان به‌گشتی داگیر بكات. ئه‌م ڕاستییه له عه‌فرین و برادۆست به‌باشی ده‌بینرێت. له‌م داگیركارییه‌دا ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌ردۆغان ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێرشه‌كانی خۆیان زیاتر كردووه. ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد لاواز بكه‌ن. چونكه ده‌زانن جیهان له به‌رده‌م گۆڕانكارییه‌كی نوێدایه. ڕێبه‌ر ئاپۆ ٢٠ ساڵ به‌ر له ئێستا گوتی كه گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له جیهاندا ڕووده‌دات. بۆ ئه‌وه‌ی كوردان له‌م گۆڕانكارییه‌دا نه‌بنه خاوه‌نی ماف، ده‌وڵه‌تی توركیا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌لی كورد. به‌ڵام سه‌رناكه‌ون.»
«پێویسته گه‌له‌كه‌مان خۆی بۆ شه‌ڕ ئاماده بكات»
دیار غه‌ریب هێمای بۆ ئه‌وه كرد، له‌كاتێكدا هه‌موو دوژمنان سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر كورد ده‌بنه یه‌ك، ئێمه وه‌ك گه‌لی كورد له كاتێكی وه‌هادا بۆچی نه‌بینه یه‌ك؟ گوتیشی: پێویسته ئێمه وه‌ك هه‌موو لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی كورد یه‌كێتیی خۆمان بونیاد بنێین.
«گه‌لی ئێمه یه‌كه، شه‌هیدی ئێمه یه‌كه. به‌ڵام پێویسته هه‌موو پارتییه‌سیاسییه‌كان ببنه وه‌ڵام بۆ ئه‌و شه‌هیدانه و یه‌كێتیی خۆمان بونیاد بنێین. هه‌روه‌ها له به‌رانبه‌ر هێرشی داگیركاری نه‌ك ته‌نیا له قه‌ندیل، به‌ڵكو پێویسته هه‌موو گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان خۆیان بۆ بارودۆخی شه‌ڕ ئاماده بكه‌ن و له به‌رانبه‌ر داگیركاری خۆیان بپارێزن.»
«ئێمه سه‌ربه‌رزین به گه‌ریلا»
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئامانج وه‌رتی به نوێنه‌رایه‌تیی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی دۆڵی باڵه‌ییان قسه‌ی كرد و سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا گوتی: «ئێمه وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست به ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر ده‌زانین و هه‌میشه له به‌رانبه‌ر هێزێكی وه‌ها داگیركه‌ر تێده‌كۆشین.»
«هه‌ر هه‌ڵوێستێك له دژی توركیا هه‌بێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ین. ئێمه سه‌ربه‌رزین كه گه‌ریلا له قه‌ندیله. ئه‌گه‌ر گه‌ریلا نه‌بوایه، ئێستا خاكی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا له لایه‌ن دوژمنانی كورد داگیركرابوو. ئێمه كه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی قه‌ندیل به ئازادی ده‌ژین، له سایه‌ی گه‌ریلاكانه. هه‌رچه‌نده هێزه‌داگیركه‌ره‌كان بیانه‌وێت قه‌ندیل داگیر بكه‌ن، به‌م هێرشانه‌ش گه‌ل بترسێنن و ئاواره‌یان بكه‌ن، ئێمه هه‌رگیز ده‌ست له خاكی خۆمان به‌رناده‌ین. قه‌ندیل واری به‌رخۆدانه و پشت و په‌نای گه‌لی كورده. ئێمه هه‌میشه پشتیوانی قه‌ندیلی خۆڕاگر ده‌بین و ناهێڵین كه دوژمنه‌كانمان بگه‌نه ئامانجه‌كانیان.»
دواتر وێنه‌ی شه‌هیدانی دۆڵی باڵه‌ییان كه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا شه‌هید بووبوون، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌ژه‌كه، هاوسه‌رۆكانی شاره‌داری بناری قه‌ندیل و نوێنه‌رانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان پێشكه‌شی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان كرا.
s.m