دیمەنی چالاکی کانی ماسێ بڵاوکرایەوە
فەرماندەیی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندڕەمۆ دیمەنی چالاکی کانی ماسێی بڵاوکردەوە کە ٦ سەربازی تورک کوژرابوون.

لە ڕاگەیەنراوی فەرماندەییدا ئاماژە بەمە دەکرێت:
"١٩ی ئازار کاتژمێر ١٨:٠٠ یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندکرەمۆ لە ناوچەی ئامێدی شاری دهۆکی باشووری کوردستان، لەدژی قەڕەقۆڵی کانی ماسێ کە سوپای تورکی تێدایە، چالاکی ئەنجامدا. یەکینەکانمان هێرشیان کردە سەر چادر، سەنگەر و پەناگاکانی ناو قەڕەقۆڵەکە و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٦ سەرباز کوژران و ٤ سەربازیش بریندار بوون.
ئەم چالاکیە وەک وڵامێک بوو لەدژی ئەو هێرشانەی لەدژی ڕۆلە ئێزدیەکانمان لە شەنگال ئەنجام دەدرێت. دەوڵەتی داگیرکەری و فاشیستی تورک تا هێرشەکانی لەدژی خەڵکی مەدەنی وەک شەنگال بەردەوام بکات، یەکینەکانمان وڵامیان دەدەنەوە و چالاکی بەم شێوەیە ئەنجام دەدەن."
ف.ق