دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ناوچەی قۆسەر شەرمەزار کرا

لە ناوچەی قۆسەری شاری مێردین سیاسەتی قیوومەکان شەرمەزار کرا. ئەندام پەرلەمان و دانیشتوانی ناوچەکە چالاکیەکی ناڕەزایەتییان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ناوچەی قۆسەریی هەدەپە ساز کرد.

لە ناوچەی قۆسەری شاری مێردین چالاکیەکانی دژی سیاسەتی قیوومەکان بەردەوامن. لەم چوارچێوەیەدا ئەبرو گونای ئەندام پەرلەمانی هەدەپەی شاری مێردین و نیلۆفەر ئەلیک یڵماز هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر و ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتیانی ناوچەکە لە گۆڕەپانی ئازادی گردبوونەوەیەکیان ساز کرد و ویستیان لە بارەی سیاسەتی قیوومەکان و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی هەدەپە، لێدوانێک بۆ رای گشتی بڵاو بکەنەوە، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنیەکان و پۆلیسەوە کە ناوچەکەیان ئابلوقە دابوو، بە بەهانەی 'پارێزگار بڕیاری قەدەغەی داوە' رێگریان لێکرا.

بەم هۆیەوە لێدوانەکە لە بەردەم بەڵەخانەی هەدەپەی ناوچەکە بڵاو کرایەوە.

ئەبرو گونای ئەندام پەرلەمانی هەدەپەی شاری مێردین رایگەیاند هێرشەکانی سەر پارتەکەیان چەندێک توندتریش ببن، ئەون لەسەر پێن و بەردەوام دەبن لە خۆڕاگری و بەرگریکردن دا.

گونای جەختی کردەوە کە قیووم واتە تاڵانکردن و وتی دامەزراندنی کارمەندێکی دەوڵەت لە پۆستی شارەوانیەکان، رفتارێکی ناڕەوایە.

ز.ش