دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە بارەی زنجیرە چالاکیەکیانەوە راگەیێراوێکی بڵاو کردەوە

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە کۆجالی، مانیسا، ساکاریا و ئەستەبول ٤ کارگە، نوێنەرایەتی کۆمپانیایەتی نێودەوڵەتی، کۆگایەک و کافێ-باڕێکیان سووتاندووە.

دەستپێشخەریەکە لەم بارەیەوە رایگەیاند، لە دژی داگیرکاری و زوڵمی سەر خاکی کورد، ئیدی کاتی تۆڵەسەندنەوەیە و ئاشکراشیان کردەوە کە لە ماوە سێ رۆژدا لە ٥ شار چالاکیان ئەنجامداوە.

لە راگەیێنراوەکەی دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگردا هاتووە:

"لە ٧ی ئاب لە ناوچەی گابزەی سەر بە کۆجالی کارگەیەکی دروستکردنی زەیت-ی تورکەکان سووتێنرا.

٨ی ئاب لە شاری مانیسا کارگەیەکی گەورەی دروستکردنی مۆبیلیات سووتێنرا. گشت کەلوپەلەکانی ناو کارگەکە بە تەواوەتی سووتان.

٨ی ئاب نوێنەرایەتی کۆمپانیا تۆیۆتا کە پارچەی ئۆتۆمبیلی جۆری تۆیۆتا دەدات بە پۆلیسی تورک، سووتێنرا. هاوکات کارگەیەکی تریش سووتێنرا.

هەمان رۆژ کۆگایەکی گواستنەوە لە ناوچەی کارتالی ئەستەنبول سووتێنرا. هەروەها کافێ-باڕێک لە تەنیش ئەو کۆگایەش سووتێنرا.

٩ی ئاب لە ناوچەی گابزەی شاری کۆجالی کۆگایەکی دروستکردنی پالێت-ی تورکەکان سووتێنرا."

ز.ش