'دەسەڵات دەیەوێت ژنان لەناو ببات'
ئەنجومەنی ژنانی پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئامەد لەدژی دەستگیرکردنی ژنان ڕایگەیاند، دەسەڵات هێچ ڕێزێک لە هزر و ئازادی ژنان ناگرێت.
ئەنجومەنی ژنانی پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئامەد لەدژی دەستگیرکردنی ژنان ڕایگەیاند، دەسەڵات هێچ ڕێزێک لە هزر و ئازادی ژنان ناگرێت.
ئەنجومەنی ژنانی پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئامەد لەبارەی دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەدارانی کورد و ژنە چالاکوانەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "ئەو ئۆپەڕاسیۆنانەی کە لەبەرانبەر ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنەی دەکرێن کە بۆ مافی مرۆڤ، ژن و منداڵان کار دەکەین، بوونەتە حاڵەتێکی سیستماتیک.
باسی ئەوەکرا، کاری کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و سیاسەتمەدارانی ژنی کورد بۆ ڕای گشتی کراوەیە و وتی،"دەسەڵاتی تورک هەوڵ دەدات هزری ئۆپۆزسیۆن و کۆمەڵگا و ژن و ئازادی ڕێکخستنبوون لەناوببات.
ئەوەخرایەڕوو کە سەرنجڕاکێشە ئەم ئۆپەڕاسیۆنە لە کاتێکی بەو شیوەیە ئەنجامدەدرێت کە دوای ڕەمەزان پڕۆژەیاسایی هاوسەرگیری منداڵان لە پەرلەمان قسەی لەسەر دەکرێت.
ف.ق