دەلیل: دوژمن لە هۆشیاربوونەوەی کورد ترسا

گەریلا ڕێزان دەلیل بە بۆنەی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە وتی: "بە گولـلەی یەکەمی عەگیدی فەرماندەی مەزن، گەلی کورد هۆشیار بووەوە. دوژمن لە هۆشیاربوونەوەی کورد ترسا".

بەبۆنەی ٣٥هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب (تەباخ) لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گەریلا ڕێزان دەلیل باسی هەستەکانی خۆی کرد و وتی: "ئەو گولـلەیەی بە دەستی فەرماندەی مەزن عەگید 'مەعسوم کورکماز' تەقێنرا، گەلی کوردی هۆشیار کردەوە، کە دەیانگوت بە کۆنکرێت خنکێنراوە و دوژمنیش هێزی گەلی بینی. دوژمن بە هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە هۆشیاربوونەوەی گەلی کورد ترسا".

'بە تەقاندنی فیشەکی یەکەم هەنگاوێکی نوێ نرا'

گەریلا دەلیل ساڵڕۆژی ٣٥هەمینی هەڵمەتی ١٥ی ئابی سەرەتا لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو هێزەکانی گەریلا، هەرچوار بەشی کوردستان، گەلی شۆڕشگێڕ، دایک و باوکی شەهیدان پیرۆز کرد و وتی: "بە هەڵمەتی ١٥ی ئاب گەل هۆشیار بوەوە، هێز و بەسوپابوونی گەریلا دروست بوو. لە چیاکانی کوردستان هەتا ئەمڕۆ، لە هەموو شار و هەموو چیایەکی کوردستان هێز دروست بوون. لە ساڵی ١٩٨٤دا لە دهێ بە پێشەنگایەتیی فەرمانداری گەورە هەڤاڵ عەگید گولەی یەکەم تەقێندرا و قۆناغێکی نوێی لە بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان دەستیپێکرد".

'١٥ی ئاب دوژمنی ڕاچڵەکاند'

دەلیل بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "هەمیشە دوژمن دەیگوت: 'ئێمە کوردمان لە چیای ئاگری لە ژێر کۆنکرێتدا کردووە بە ژێر گڵەوە و ناتوانن هەستنەوە'. ئەو گولـلەیەی دەستپێکردن بووە وەڵامێک لە بەرانبەر کردەوەی دوژمن بۆ سڕینەوەی کورد. تەقاندنی ئەو گولـلەیە بووە هۆی بزواتی گەریلا. دوژمن بە هەڵمەتی ١٥ی ئاب ڕاچڵەکی. ڕێبەر ئاپۆ دامەزراندنی بزووتنەوەی ئاپۆیی بە چەند کەسێکەوە ڕاگەیاند و ئەمڕۆ هەزاران شەڕڤانی بزووتنەوەی ئازادی هەیە. دوژمن هەمیشە دەڵێت: 'کۆتایی بە کورد دێنین' بەڕاستی ١٥ی ئاب هۆشیارکردنەوەی گەنجانی کورد بوو و بۆ ئەوەی دوژمنیش بزانێت هێزێکی ئاوا هەیە کە ڕۆژ بە ڕۆژ گەورە دەبێت".

'لەدژی خیانەت بووە دەرمان'

گریلا ڕێزان دەلیل سەرنجی ڕاکێشایە سەر سەرهەڵدانی کورد و بەو شێوەیە بەردەوام بوو: "چەندین ڕاپەڕینی کورد لە تورکیا و هەتا ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، بەتایبەتی قازی محەمەد و د.قاسملو، سمکۆی شکاک، مستەفا بارزانی، شێخ سەعید، سەید ڕەزا و چەندین سەرهەڵدانی لەو شێوەیە دروست بوون، بەڵام دوای ١٥ی ئاب کەموکوڕییەکانی ڕابردوو دووبارە نەکرانەوە. گەریلایی نۆژەن بە ڕێگەی ١٥ی ئاب گەشایەوە و بەهێزتر بوو، شەپۆلی دایە ناو دەشت و چیاکان. هەڵمەتی ١٥ی ئاب وەکو گڕکانێک لە کوردستان تەقییەوە و بناغەی ئەو هەڵمەتەش بە هیمەتی هەزاران کچ و دایک پتەو بوو. ١٥ی ئاب بووە دەرمانێک بۆ هەموو ئەو ڕاپەڕینانەی کە بە هۆی خیانەت و نەناسینی دوژمنەوە ژێرکەوتبوون".

'پێویستە هەموو گەنجێکی کورد لەسەر ڕێباز و فکری ڕێبەر ئاپۆ بێت'

رێزان دەلیل ئەوەشی وت: "ئەو کەسانەی کە بە ڕێگەی نەتەوە- دەوڵەتەکان خەڵەتێندران و لە هەرچوار پارچەکانی کوردستان دەسەڵاتدارن، ئیتر قبوڵ ناکرێن. ئەو خیانەتانەی کە لە ڕێگەی دەوڵەتەکانەوە جێبەجێ دەبێت، هێزە سەرمایەدارییەکان کە ڕۆژانە کۆمەڵگە و گەنجان دەتوێننەوە، ئیتر بناغەکەی لاواز بووە. کاتێک مرۆڤ سەیری باشووری کوردستان دەکات، دەوڵەتی تورک لەوێ جێگیرە، کە کۆنترین و مێژوویى ترین پێشەنگە لە دژایەتیکردنى کورد دا. بیروباوەڕی ١٥ی ئاب بووە پێشەنگ بۆ گەنجان، پیران. ئیتر هێرش و داگیرکاریی کوردستان قەبوڵ ناکەن. پێویستە هەموو گەنجێکی کورد هەمیشە لەسەر ئەو ڕێگایە و ڕێبازی فکری ئۆجالان بێت".

ژ.ت