دەوڵەتى تورک لە ٢٢ رۆژی رابردوودا لە ئەردیش ٩٠ کەسی دەستگیرکرد

لە ناوچەى ئەردیشی وان لە رۆژانی ٥ بۆ ٧ی شوبات دا ٢٩ کەسی دەستگیرکران و سزای زیندانیکردن بەسەر ٢٣ کەسیاندا سەپێنرا. لە ماوەی ٢٢ رۆژی رابردووشدا ٩٠ کەس لە ئەدریش دەستگیرکران و سزاى زیندانیکردن بەسەر ٤٧ کەسیاندا سەپێنراوە.

بە نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکان، ئاکەپە لە ناوچەى ئەدریشی وان لە رێگەى پۆلیس و سەربازەکانەوە گوشارە قورسەکانی خۆی لەسەر گەل چڕتر کردووەتەوە. لەمدواییانەدا پۆلیس و سەربازانى تورک لە ناوچەى ئەردیشی وان هەڵیانکوتایە سەر سەدان ماڵ و سەدان کەسیان دەستگیرکرد و دەیان کەس لە دەستگیرکراوەکانیش سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا. تەنها لە ٢٢ رۆژی رابردوودا لە ئەردیش ٩٠ کەس دەستگیرکران و سزای زیندانیکردن بەسەر ٤٧ کەسیاندا سەپێنرا.

لە ماوەى ٢ مانگی رابردوودا پۆلیس و سەربازی تورک ٢٠٠ جار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە ئەردیش و سەدان کەسیان دەستگیرکرد و سزای زیندانیکردنیش بەسەر ٩٣ کەس لە هاووڵاتییە دەستگیرکراوەکاندا سەپێنراوە.

تەنها لە رۆژانی ٥ بۆ ٧ی شوباتی ٢٠١٩ پۆلیس و جەندرمەى تورک هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و ٢٩ کەسیان دەستگیرکرد و بە پاساوەکانی "هاوکاریکردنى رێکخستن" و "ئەندامى رێکخستن" سزای زیندانیکردن بەسەر ٢٣ کەسیاندا سەپێنرا و ٦ کەسەکەى تریش بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریى دادگادا ئازاد کران.

لە ٢٢ رۆژی رابردوودا لە ناوچەى ئەردیشی وان بە لانیکەمەوە ٩٠ کەس دەستگیرکران، کە یەکێکیان ژنێکى بە تەمەنی ٨٦ ساڵ بوو و نەخۆشییەکانى پەستانى خوێن و شەکرەى هەبوو.

لەو ٩٠ هاووڵاتییە دەستگیرکراوە بە پاساوەکانى "هاوکاریکردنى رێکخستن" و "ئەندامی رێکخستن" سزای زیندانیکردن بەسەر ٤٧ کەسیاندا سەپێنرا.

ر.م