دەوڵەتی تورکیا گروپێکی چەکداری لە کەرکووک دامەزراندووە

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر لیستی یەکیەتیی نیشتمانی شوان داودی ئاشکرای کرد کە دەوڵەتی تورکیا خەریکی ئامادەکردن و ڕاهێنانە بە کروپێک-ی چەکدارە لە کەرکووک.

شوان داودی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنیوز، دەربارەی دورستکردنی هێزێکی چەکدارلە کەرکووک کە لەلایەن تورکیاوە، پەروەردە دەکرێزانیاری وردی بڵاوکردەوە.

شوان داودی، ڕایگەیاند: بەرەی تورکمانیی هێزێکی سەربازیی لە کەرکووک بۆ دروست کراوە، کە ژمارەیان ٥٠٠ چەکدار دەبێت، ئەو هێزە ڕاستەخۆ لە لایەن تورکیاوە سەرپەرشتیی دەکرێت و ڕاهێنانیان لە تورکیا کردووە، هەروەها مووچە و یارمەتی مادیی و مەعنەویان لە لایەن تورکیاوە دابین دەکرێت.

داودی، وتیشی:"ئەو گروپە میلیشایە ماوەی ساڵ و نیوێکە کار لەسەر دروستکردنی دەکرێت، ئێمە لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادار کردووەتەوە، دوای ئەوەی ئێمە ئەو پرسەمان وروژاند، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا حکومەتی عێراق لە ڕێگای وتەبێژەکەیەوە ڕایگەیاند، کە ئاگاداری وەها بابەتێک نین".

بە وتەی شوان داودی،"ئەو هێزە بۆ کەرکووک دروستکراوە، ئەندامانی ئەو هێزە تورکمانی کەرکووکن و سەر بە بەرەی تورکمانیین".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەش کرد، هەوڵێک هەیە ئەو هێزە بکرێتە بەشێک لە حەشدی شەعبی و وەک هێزیکی فەرمیی بناسرێت.

جێگای سەرنجە، کە لەدوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و وەدەرنانی کورد لە ناوجە دابرێندراوەکان، لەو ناوچانە گروپی چەتە زیادبوون و شه‌وی ٨ی نیسانی ٢٠١٨ له‌ گوندی حومه‌ره‌ی سه‌ر به‌شاردێی ڕه‌شادی لە شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌-ی سنووری پارێزگای که‌رکوک، لە شەڕێکی حەشدی شەعبی و گروپێک چەتەی داعش-دا پێنج چەتە کوژران، کە یەکێک لە چەتەکان ئاڵای تورکیا لەسەر تیشێرتەکەیەتی، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە، کە ئەو چەتانە سەر بە دەوڵەتی تورک-یان.

ک