دەوڵەتی تورک لە بەستا ٢١ هەرێمی سووتاند

ئەو ئاگرەی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە هەرێمی بەستای بەرداوە، ٢١ی هەرێمی سووتاندووە.

لە سێگۆشەی شرنەخ، سێرت و شاخی هەرکول، ئەو ئاگرەی دوای هێرشەکەی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی بەستا کەوتووەتەوە، ماوەی ٣ مانگە بە بێوەستان بەردەوامە و لە پەرەسەندندایە. بە هۆی ئاگرەکەوە بە دەیان هەزار دار سووتاون. لە ناوچەکانی شەڕەڤان، رووباری گەورە و خارە کوناییش سوپای داگیرکەر کە دەستیان بە ئۆپڕاسیۆن کردووە، ئاگریان لە ناوچەکە بەرداوە.

ئەو ناوچانەی دارەکانی سووتاون

بە پێی زانیاریەکان، ئاگرەکە دوێنێ ناوچەکانی جینڤەر و بەستا هنجێشی گرتووەتەوە. دانیشتوانی ناوچەکە هەوڵ دەدەن، ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکەن، بەڵام سەربازەکان ناهێڵن.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە بەدەستمان گەیشتوون، ناوی ئەو ناوچانەی بە هەزاران داری تێدا سووتاون، بەم شێوەیەیە:

"گردی دەینجێ، شەرەڤان، گرێ هەلێزیێ، پشتیا رەشا، گرێ گمێ، تلمێ گردوش، گردی مێرگ و مار، شێرۆ، ریسوور، لاما کتکێ، گردی کەنیفەرشکێ، گردی زیارەت، گۆزکێ، دمدمۆ، مەخەلی یاسین، زلێ هوور، قەلای سوور و گردی گیڤارا'.

زۆربەی ئەو ناوچانەی سوپای تورک ئاگری تێپەرداون، لە لایەن پارێزگاری شرنەخەوە وەکو 'ناوچەی قەدەغەکراو' راگەیێنراون.

ز.ش