دەوڵەتی تورک چیای کاروخ بۆردوومان دەکات

دەوڵەتی داگیرکەری تورک چیای کاروخ لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆردوومان دەکات.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە چەند خولەکێک بەر لە ئێستاوە دەستی کردووە بە بۆردوومانکردنی چیای کاروخ لە شارەدێی وەرتێ-ی سنووری پارێزگای هەولێر.

بۆردوومانەکە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە و هاوکات لەگەڵ فڕۆکەی جەنگییدا، فڕۆکەی سیخوڕییش بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

بەهۆی بەردەوامیی بۆردوومانەکەوە، زیانەکان نەزاندراوە.

ف.ق