زنجیرەیەک تەقینەوە شاری کەرکوکی هەژاند

زنجیرەیەک تەقینەوە لە شاری کەرکوک و قەزای داقوقی سەر بە شارەکە روویاندا.

تەقینەوەی یەکەم تەقینەوەی بۆمبێک بوو لە نزیک گەڕەکی حەی عەدەن لە نزیک مزگەوتی نور کەبیر لە ڕێگای بەغداد، تەقینەوەی دووم تەقینەوەی بۆمبێک بوو لە نزیک حوسێنییەکەی گەڕەکی یەکی حوزەیران، تەقینەوەی سێیەم تەقینەوەی بۆمبێک بوو لە گەڕەکی حەی خەزرای شاری کەرکووک. کۆی تەقینەوەکانی ناو شاری کەرکوک چوار تەقینەوە بوون.

لە تەقینەوەکانی شاری کەرکوک مەراسیمی شیعەکانی کرایە ئامانج، کە ئەم هێرشە کوژراوێک و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە. ناوی بەشێک لە بریندارەکانی تەقینەوەکانی ئەم شەوی شاری کەرکوک بریتین لە (عەونی عەلی جومعە، عەلی حوسێن عەلی، محەمەد خزر عەلی، محەمەد حوسێن عوسمان و کەڕای قاسم عاشور).

هەڕوها بە هۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە برینداڕەکان گیانی لە دەستدا بە ناوی (کەڕار قاسم عاشور).

لە قەزای داقوقی سەر بە پاریزگای کەرکوک چوار تەقینەوەی دیکە روویاندا بۆ کردەنە ئامانجی مەراسیمی شیعەکان ، بەڵام تا زیانەکانی تەقینەوەکانی داقوق نادیارە.

تەقینەوەکانی داقوق تەقینەوەیەکی لەنزیک نەخۆشخانەی گشتی داقوق وسێ تەقینەوەکەی تر لە نزک ئیمام جابر روویاندا.

بەرێوبەری تەندروستی کەرکوک دکتۆر کەریم وەلی ڕایگەیاند: " ٩ برینداری تەقینەوەکانی شاری کەرکوک گەینرانە نەخۆشخانەکانی شاری کەرکوک بە تەقینەوەی بۆمبی چێندراو بریندار بووبوون".

دکتۆر کەریم وەلی ڕاشیگەیاند: "یەکێک لە بریندارەکان گەنجێکی تەمەن ٣١ ساڵ بوو بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا."

ژ.ت