سبەینێ هاوڵاتیانی باشووری کوردستان سەردانی گڵکۆی دیار غەریب دهكهن
بڕیارە سبەینێ لە هەموو شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستانهوه هاوڵاتیان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهید دیار غەریب سەردانی مەزارەکەی بکەن لە بناری قەندیل.
بڕیارە سبەینێ لە هەموو شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستانهوه هاوڵاتیان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهید دیار غەریب سەردانی مەزارەکەی بکەن لە بناری قەندیل.
بەگوێرەی ئاگادارییهك کە بڵاوكراوهتهوه، بڕیارە سبەینێ لە هەموو شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان، هاوڵاتیان به چهپكهگوڵهوه سەردانی مەزاری شەهید دیار غەریب ئەندامی ئهنجومهنی سهرۆكایهتیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (کەجەکە) بکەن لە بناری قەندیل.
بڕیارە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی سبەینێ (ههینی) هاوڵاتیانی هەموو شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستانەوە له شاری ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین کۆببنەوە و لەوێوە پێكهوه ڕوو لە بناری قەندیل بکەن. پاشان کاتژمێر ٢ی پاشنیوهڕۆ لە بناری قەندیل مهڕاسیمێك لەسەر مەزاری شەهید دیار غەریب بەڕێوەبچێت.
به گوتهی ئامادەکارانی مهڕاسیمهكه، لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانەوە پاس بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان و پێداویستیی دیکە دابین كراوه. هەر کەسێکیش بیهوێت دەتوانێت بەشدار بێت.
شیلان شاکر هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان داوای لە هەموو پێکهاتەکانی كۆمهڵگه کرد كه بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی شەهید دیار غەریب بەشداری لە مەڕاسیمەکەدا بکەن.
بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری لە مهڕاسیمهكه بکەن، دەتوانن لە شارەکانی سلێمانی، کەرکووک و کەلار بچنە ئەم ناونیشانانەی خوارەوە یاخود پەیوەندیی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
سلێمانی
کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی لە بەردەم ماڵی باوکی شەهید دیار غەریب، لە گەڕەکی بەختیاری پشت مزگەوتی بەختیاری بەڕێدەکەون.
ژ.ت: ٠٧٧٠١٥٢٠٩٩١
کەرکووک
کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی لە بەردەم بارەگهی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان دهكهونهڕێ.
کەلار
کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی بەڕێدەکەون.
ژ.ت: ٠٧٧٢٥١٧٧١١٤
s.m