سووتاندنی دارستانەکانی شڕنەخ شەرمەزارکرا

سووتاندنی دارستانەکانی شڕنەخ شەرمەزارکرا و ڕاگەیەنرا کە کاتێک هاوڵاتیان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکانیان داوە، وێنەیان تۆمارکراوە. داوا لە ڕای گشتی و ژینگەپارێزەکانیش کرا دەست بە جووڵە بکەن.

لە هەرێمەکانی جوودی، گابار و بەستای شڕنەخ چەندین مانگە دارستانەکان دەسووتێنرێن. پەرلەمانتارانی هەدەپەی شڕنەخ، ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی هەدەپە و زۆر کەس لە شوێنێک کە چیای جوودی دیارە کۆبوونەوە و ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

لەسەر ناوی ئەنجومەنی ژینگەی هەدەپە ئارسین کەلەش ڕایگەیاند کە تێکدانی ژینگە لە هەرێمەکە لە مانگی حوزەیرانەوە زیادی کردووە و ئاگرەکە گەیشتووەتە شوێنی نیشتەجێبوون. کەلەش باسی ئەوەشی کرد کە بە ئاگاداری بەرپرسەکان ئاگر لە دارستان و چیاکان بەردەدرێت و وتی،"بەرپرسان لەجێگەی ئەوەی هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بدەن، کاتێک گەل هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی داوە، وینەکانیان تۆمار کردووە."

کەلەش وتی،"لە شڕنەخ دارەکان دبڕدرێنەوە و بە بارهەڵگرەکان دەبەن. بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی دارستانەکانیش هاوکاری شڕنەخ ناکات. ئاگرەکەش هەموومانی نیگەران کردووە و تاڵانی ژینگە کاریگەری لەسەر هەموومان دروست دەکات. ئێمە بانگ لە هەموو ژینگەپارێزەکان دەکەین کە لەدژی تاڵانی ژینگە لەگەڵ گەلی بەرخۆدانی شڕنەخ جێی خۆیان بگرن. جوودی مێژوویە و دمێژوو نەسووتێنن."

ف.ق