سوپای تورکی داگیرکەر لە لیجە دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد

سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەى لیجە لە پارێزگای ئامەد دەستیان بە ئۆپراسیۆن و هەڵکوتانە سەر ماڵان و کایەنەکان کرد.

سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە باشوروی ناوچەى لیجەی ئامەد و لە گەڕەکەکانی زەنگێ، کەروەس و لجۆکێ دەستیان بە ئۆپراسیۆن کرد. ئۆپراسیۆنەکە بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە یەکەی تایبەت و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى موشەکهاوێژ بەرێوەدەچێت.

لە ئۆپراسیۆنەکەدا گەڕەکان گەمارۆ دراون و دەستیان بە هەڵکوتانە سەر ماڵان و کایەنەکان کردووە.

ژ.ت

س