سوپای تورک لە پاسووری ئامەد دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد

سوپای تورکی داگیرکەر لە سنووری گوندی ئەسکار و ناوچەى شێنێ لە پاسووری ئامەد دەستی بە ئۆپراسیۆنکرد.

ئەم بەیانییە سوپای تورکی داگیرکەر لە کوێستانی شێنێ و گوندی عەسکار لە ناوچەى پاسووری ئامەد دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد.

یەکەکانى سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەر لە لیوای کۆماندۆی سەربازیی پاسوورەوە براونەتە ناوچەکە و دەستیان بە ئۆپراسیۆنەکەیان کردووە.

کۆپتەرەکان سەرەتا کوێستانەکە و شاخەکانیان بۆردومانکردووە و دواتریش سەربازەکانیان پیادە کرد.

تا ئێستا زانیاریی ئەوە لەبەردەستدا نییە، کە ئاخۆ لە ناوچەکە پێکدادان روویداوە، یان نا.

بەپێى زانیارییەکان سەربازەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنى رەشماڵەکان و پەرژین و حەساری هاووڵاتییان لە کوێستانەکان و بەو شێوەیە لە ئۆپراسیۆن و گەڕانەکەیان بەردەوامن.

ژ.ت