سوپای تورک گوندەکانی زاخۆ تۆپباران دەکات

سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی بانکێ و ئەڤلەهـ سەربە باتوفای زاخۆ کە ناوچەی گەشتیارین تۆپباران دەکات، فڕۆکەی جەنگیش بەسەر ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە.

 بەپێی ئەو زانیاریانەی هاوڵاتیانی ناوچەکە بە ڕۆژنیوزیان داوە، لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورک، ئاگر لە ناوچە گەشتیارییەکان کەوتووەتەوە.

 بەپێی هەمان سەرچاوە، جگە لەو زیانانەی بە ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە، زیانی گیانیش هەیە.

 هەر ئەمڕۆ کاتژمێر ٠١:٠٠ی نیوەڕۆ شوێنێکی گەشتیاری دیکە کە پێدەوترێت؛ ‘ئاوی مارک’ و سەربە شیلادزێیە، بۆردوومان کراوە.

 هەروەها ئەمڕۆ چیای مەتیناش لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردوومانکراوە کە هێشتا ئەنجامی بۆردوومانەکە ڕوون نەبووەتەوە.

 دەوترێت، ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیانی مەدەنی لە گوندی باسەلێ سەربە دەرکار لە زاخۆ، لەلایەن فڕۆکەکانەوە کراوەتە ئامانج، بەڵام هێشتا ئەو زانیارییە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ف.ق