سۆزدار ئاڤێستا: ٤ی نیسان رۆژبوونی هەموو گەلانە - ١ -

"٤ی نیسان رۆژبوونی هەموو گەلانە. رۆژبوونی ژنانە. رێبەر ئاپۆ دەڵێت: 'قورسترینی ئەو ئازارانەى کە کێشاومە، ئەوەیە کە تۆ چۆن نەتەوەیەک بهێنیتە دونیا. نەوتەوەیەک لە دایک ببێت. من لە ژیانی خۆمدا ئەو ئازارەم کێشا تا نەتەوەیەکم هێنایە دونیا'.

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەى گشتیی سەرۆکایەتیى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەى ٧١هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد شیکارییەکانى خستەڕوو.

٤ی نیسانی ١٩٤٩ رۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردە. ئێمە سەرەتا دەمانەوێت بۆ ئەو رۆژە هەست و بۆچوونی ئێوە وەربگرین؟

رێبەر ئاپۆ ٧١هەمین ساڵی تەمەنی تێپەڕاند. من سەرەتا ئەو لە دایکبوونە مێژووییەى رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم. بە خۆشەویستی و بە رێزە و بە یادکردنەوەوە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ دەکەم. قەرزرارباربوونی خۆم پێشکەش دەکەم. دیسانەوە ئەو رۆژە هەر چۆن بۆ لە دایکبوونی خۆی پێناسەکرد، هەموو ژنان و گەلانی کوردستان و هەروەها ئەو گەلانەى کە بە فکر و رامانی سەرۆک ئاپۆ بۆ تێکۆشانی خۆیان تێدەکۆشن ئەو رۆژە وەک رۆژی لە دایکبوونی خۆیان دەناسێنن. من ئەو رۆژەى گەلان و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەم. پێش ئەوەى هەستی خۆم بۆ ئەو رۆژە بخەمەڕوو، بۆ ئەوەى ئەو رۆژە پیرۆز بکەم گەلەکەمان لە هەموو کوردستان هەموو کات رۆژی ٤ی نیسانی وەک رۆژی جەژنی نەتەوەیى، ئازادیی ژنان و گەلان دەبینن. بە لە دایکبوونی مێژوویی خۆیانی دەزانن و هەڵدەستێتە سەر پێ. لە ساڵی ٢٠٠٩دا و لە پیرۆزکردنی رۆژی لە دایکبووین رێپەر ئاپۆ لە گوندی ئامارادا دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر گوندەکە و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا هەڤاڵ مەعسوم کارائۆگلان و هەڤاڵ موستەفا داگ شەهید بوون. ئەوان شەهیدی ٤ی نیسانن. لە کەسایەتیی ئەو شەهیدانەدا تێکۆشانی ئازادی بە رێزەوە یاد دەکەمەوە.

بێگومان هەستی ئێمە لە رۆژیکی وادا، رێبەر ئاپۆ ئەو رۆژە وەک هەموو ژنان و شۆڕشگێڕان، کە ئێستا لە هێڵی رێبەر ئاپۆدا تێکدەکۆشن، ئێمە وەک رۆژبووین کەسێک سەیری ناکەین. بە لە دایکبوونێکى مێژوویی دەبینین. بە سەرلەنوێ ئافراندنی دەزانین. بۆ ئەوەش لە رۆژێکى وادا ئەوەى زیاتر لە هەموو شتێک هەستی ئێمە گەورە دەکات، هەستی خۆشویستنی رێبەرایەتی و خۆشویستنی ژیانی ئازادە. بەو  شێوەیە ئەو رۆژە بۆ ئێمە رۆژێکە، کە لە خۆیدا رۆح، زانست، بیر، بڕوا و ورەی تێکۆشانی ئافراندووە. رێبەر ئاپۆ ئەو رۆژەی بۆ گەلان تەنها بە رۆژێکى سیمبولیک نەدەزانی و وتی 'ئەو رۆژە ئەوان بۆ خۆیان بەپیرۆزی دەزانن وپیرۆزی دەکەن'. رێبەر ئاپۆ بەپێچەوانی کاپیتالیزمەوە ئەو عەقڵییەتە تاکە کەسییەى لە کەسایەتیی خۆیدا پوچکردەوە. چۆن پوچی کردەوە؟ لە کەسێکدا هەموو کۆمەڵگە چۆن لە دایک دەبێت، چۆن پەروەردە دەکرێت، چۆن دەگاتە ئاستێک کە بەهەموو شێوەیەک خۆی بپارێزێت و خۆی بەرێوەببات. ئێمە بەو شێوەیە لەو رۆژە نزیک دەبینەوە، بە دڵخۆشی، جۆش و خرۆش و هەبوونی خۆمان لە دایکبوونی رێبەر ئاپۆ دەژین. لەو لە دایکبوونەی رێبەر ئاپۆدا دەبێت هەموو کەسێک لەو راستییەدا هەڵسەنگاندنی بۆ خۆی بکات. رۆژبوونی ٤ی نیسان رۆژبوونی هەمو گەلانە. رۆژبوونی ژنانە. رۆژبوونی هەموو زیندەوەرەکانی سروشتە. چۆن کاتێک خاک لە بەهاردا زیندبوونی خۆی دەبینێتەوە، وەک کەسایەتى رێبەر ئاپۆش ئەو رۆژە جەژنی هەموو مرۆڤایەتى و گەلانە، رۆژی سەرلەنوێ لە دایکبوونەوەیە.

رێبەر ئۆجالان ژیانی ٧١ ساڵیی خۆی بە ٣ لە دایکبوون پێناسە دەکات. مانا و گرنگیی ئەوانە چین؟

رێبەر ئاپۆ دەڵێت، قورسترینی ئەو ئازارەى کێشاومە، ئازاری ئەوە بووە، کە تۆ نەتەوەیەک دیموکراتیک بهێنیتە دونیا. نەتەوەیەک لە دایک بێت. کاتێک منداڵ لە دایک دەبێت و چ ژان و ئازارێکى هەیە، رێبەری ئاپۆ دەڵێت لە ژیانی خۆمدا من ئازاری ئەوەندە گەورەم کێشاوە تاوەکو نەتەوەیەکى دیموکراتیکی هێنایە دونیا. سەرۆک ئاپۆ لە کەسایەتیی خۆیدا ٣ لە دایکبوونی هەیە. یەکەمین ئەوەیە کاتێک لە دایکبووە شەڕی جیهانیی دووەم روویداوە و کارەساتى گەورە روویانداوە. مرۆڤایەتى لە گێژاوێکى گەورەدا بوو. نکۆڵی لە هەموو کورد و کوردستان دەکرا. گەلی کوردستان لە ژێر قڕکردن و سڕینەوەیەکى گەورەدا بوو. ئەو سەرهەڵدانانەى روویاندابوو هەموویان سەرکوتکرابوون. ئیتر کوردیان خستە ژێر شەڕی تایبەت و لە ناو پرۆسەى تواندنەوە و سڕینەوەدا بە نەبوویان دەزانی و حسابیان بۆ نەدەکرد. لەو کاتەدا کورد و کوردستان قەدەغە بوون و هەموو کەس لێی رادەکرد. لە رووی ئابوورییەوە لە هەژاری لە بەرزترین ئاستدا بوو.

لە کاتێکى وەهادا رێبەر ئاپۆ لە دایکبوو و چاوی بە جیهانێک هەڵهێنا، کە لە ناو ناکۆکیی گەورە گەورەدا بوو. ناکۆکیی نێوان کەسانی هەژار و دەوڵەمەند، ناکۆکیی نێوان کورد و تورک، ناکۆکیی نێوان ژن و پیا، ناکۆکیی نێوان ئایین و ئایینزاکان هەبوو. لە منداڵیی خۆیدا ئەو ناکۆکییانە دەبینێت و دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون. رێبەر ئاپۆ بەهۆی ئەو ئازارەوە لەوە کاتەدا دێکێشت دەست بە لێکۆڵینەوەکانى دەکات. یەکەم لە دایکبوون و منداڵیی دەستپێدەکات و بەردەوامی بە گەڕان بە دوای راستیدا دەکات. لەگەڵ ئەو ناکۆکییانەدا دێت تاوەکو پەکەکە دروست دەکات. رێبەر ئاپۆ بەو قۆناغە دەڵێت لە دایکبوونی یەکەم. بەوە دەکەوێتە سەر رێگای ئازادی و تێکۆشان دەستپێدەکات. زانست و هۆشیاری بونیات دەنێت. دەکەوێتە سۆسیالیزی زانستی و لەسەر ئەو بنەمایەشە گروپەکەى خۆی دروست دەکات. هەڤاڵانى تێکۆشانەکەى پەیدا دەکات و رەنجێکى زۆر دەدات. هەڤاڵەکانی وەک کەمال پیر، حەقی قەرار، مەزڵوم دۆغان و ساکینە جانسز بەو شێوەیە لە دەوری کۆدەکاتەوە و بەو هۆشیارییەوە پەکەکە رادەگەیەنێت.

لە دایکبوونی دووەم دەستپێکردنى تێکۆشانە. حیزب دروست دەکات و هەڤاڵەکانى خۆی دەدۆزێتەوە و بونیاتیان دەنێت، فکر و رامانی خۆی پێشدەخات، ئیدی سۆسیالیزمی دیموکراسی وەک تێکۆشان و نەتەوە بوون چۆن پێشدەخات، ئەوە بە تێکۆشانێکى گەورە پێشدەخات و دروستی دەکات. ئەو تێکۆشانە گەورەیە لە کوێوە دەستیپێکرد؟ دەبێت سەرەتا خۆی بپارێزێت. بۆ ئەوەى بتوانێت ئەو فکر و رامانی کورد و کوردستان بە هەرێمەکە و لە تورکیادا بڵاوبکاتەوە. دەبێت هێزی پاراستنی بۆ ئەوە هەبێت. لەبەر ئەوەى دوژمنی گەلان فاشیزمە و نکۆڵی لە ژیان دەکات، کوردی قبوڵ نییە و هەموو شتێکى بۆ کوردان قەدەغە کردبوو. کەواتە چۆن دەبێت لەبەر ئەوانە لە بەرامبەر دوژمن بوەستێتەوە، بێگۆمان بە تێکۆشان و پاراستنێکى گەورە. ئەوەش بڕیاری بە سوپا بوونی لێدەکەوێتەوە. هێزی چەکدار دادەمەزرێنێت. ئەوەش ئاسان نییە. لە کوردستاندا هەموو کات کورد سەربازیی بۆ هێزە داگیرکەرەکان کردووە و نەبووە بە سەربازی خۆی. خۆی نەپاراستووە. لە ناو کورداندا یەکێتییەک نییە. کورد لە راستیی خۆی رایکردووە. سەرۆک ئاپۆ لەمدواییانە و لە پارێزەنامەکەیدا ئەوانە پێناسە دەکات، لەسەر هەموو ئەوانە ئیدی کوردە کلدارەکان دوام کەوتن. ئیدی من خۆم لەوە زرگار دەکەم، یان من ئەو کێشەیە چۆن چارەسەر بکەم. دەڵێت 'ئێمە ئیدی هەموو ئەو کێشانەمان لە ئەستۆی خۆمان دا بینی'. لەبەر ئەوەش ئەو کوردە مردووە، کوردێک کە خراوەتە گۆڕی وگۆڕی لەسەر دروستکراوە و "ئیدی ئێرە کوردی تیا نییە"، ئەو کوردە کلکدارانە بە هەموو شێوەیەک لاواز کراون و بێ وەرە و ئیرادە کراون و بێ بۆچوون و فیکر کراوە، ئێ لەوە چۆن دەتوانێت هێزێکى فیدایی دروست بکەیت؟ ئەو لەوان هێزێکى چۆنی بۆ تێکۆشان دروستکرد، خۆبپارێزە و لە بەرامبەر دوژمنی خۆت راوەستە؟ لێرە و بە دواوە ئەوە قۆناغی بە سوپا بوونە.

وەک زایینی دووەمین سەختیەکە چۆن بوو؟ گولەیان بەدەستهێنا، چەکیان بەدەستهێنا؟ هیچ شتێک لە دەستیاندا نییە. ئەو ئیرادەیەی کە چەک هەڵگرێت و لەبەرانبەر دوژمن شەڕ بکات نییە. چۆن ئەوەی دروست کرد؟ بە زانست و زانابوون، بە پەروەردە کردن، بە خۆشەویستی، بە بەهێزکردن و لەسەر ئەو بناغەیە دروستبوونی دووەمین خوڵقێنرا. لەوەش چی دەرخست کە سوپایەک لە هەموو کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ٣٥ ساڵە بێوەستان لەبەرانبەر دووەمین هێزی ناتۆ شەر دەکات. لە نەبوونەوە دەستی پێکرد. دەبانجەیەکیش نەبوو. بۆ ئەوەی قڕوشێک پارە بەدەستبهێنن حەماڵیان دەکرد. ڕێبەر ئاپۆ پشتی بە کەسێکی تر نەبەست. ئێستا ئەو هێزە گەیشتووەتە ئاستێک کە ئیرادەی دوژمن دەشکێنێت و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرنجی هەموو گەلانی ژێردەستەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕاکێشاوە. ئێستا گەلانی ژێردەستە هێزی خۆیان، هیوای خۆیان، بڕوای خۆیان لە کوێ وەرگرت؟ لە پاراستنی هێزی کوردستان دەگرن. لەبەرانبەر چەتەکانی داعش ئێمە هێزی ئەومان بینی کە ئێمە بە ڕۆژی ئەمرۆمانەوە بیبەستینەوە دەبینین کە ڕێبەر ئاپۆ گەیاندیە ئەم ئاستە. لە نەبوونەوە تا ئێستای هێنا. پێویستە بەم شێوەیە تێبگەین و بزانین. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ وەک سێ زایین باسی دەکات، دووەمینیان ئەمەیە. کاتێک دۆخەکە گەیشتە ئەم ئاستە، ڕێبەر ئاپۆ وەک مەترسیەکی گەورە بۆ دوژمن بینرا. چییان کرد؟ بە پیلانگێڕیەکی نێودەوڵەتی ڕێبەر ئاپۆیان دیل گرت. هەوڵیاندا هیوای هەموویان بشکێنن.

زایینی سێیەمیش ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمڕالی دەستیپێکرد. بەم شێوەیە پێناسەی دەکات. پلانی قێزەوی دەسەڵات چیبوو؟ رێبەر ئاپۆ تەسلیم بکەن و بیکوژن. شەڕێکی گەورە لەنێوان کورد و تورکدا دروست بکەن و تێکۆشانی ئازادی لەناوببەن. ڕێبەر ئاپۆ جارێکیتر بە زانست، بە هەڵوێستی ئازاد و بە زایینی سەختی ئیمڕالی دەستی بە خەبات کرد، بەڵام لە زیندانی تاکەکەسیدا هێڵرایەوە، لە ملیۆنان کەس جیاکرایەوە، پەیوەندی لەگەڵ تەڤگەری ئازادی بچڕا، بەڵام نوێبوونەوەیەکی تری خوڵقاند. ئەوە زۆر گرنگ بوو. لەوێ ڕێبەر ئاپۆ چی کرد؟ سەرەتا پیلانگێڕێ نێودەوڵەتیی پێناسە کرد و دواتر پووچەڵیکردەوە. سەرلەنوێ ئەو سیستمەی کە پیلانگێڕی ئەنجامدا و سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمی ئاشکرا کرد و پووچەڵکردەوە و سیستمێکی جێگرەوەی خوڵقاند. مۆدێلی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک، مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیکی خوڵقاند. ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی زانستی، تیۆری، زانست، فەلسەفە و سیستمدا، لە ڕووی چارەسەرکردنی کێشەی کورد سیستمێکی نوێی خوڵقاند. هەر کە دوژمن دەڵێت ئەنجامم بەدەستهێنا ڕێبەر ئاپۆ سەرلەنوێ شتێکی نوێ دەخوڵقێنێت. ئێمە دەزانین کە ئەم زایینە سیستمی گەلی ژێردەستە و سیستمێکە لە بەرانبەر مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمە. هەروەها ئەو شتەی کە زیاتر ئاماژەی پێدەدات و هیوا دروست دەکات ئەوەیە کە کێشەکان چارەسەر دەکات و لە دەوری کۆدەبنەوە و ئەوەش زایینێکە. زایینی سێیەمین تا ئێستاش بەردەوامە.

لە هەمانکاتدا دایە ئووەیش لە ١١ی نیسانی ١٩٩٣ دا کۆچی دوایی کرد. لە لایەن گەلی کوردەوە وەک دایکی زایینی نوێ دەبینرێت. لە ڕۆژبوونی رێبەر ئۆجالاندا لە بارەی دایە ئووەیشدا چیتان هەیە و چۆن شیکردنەوەی بۆ دەکەن؟

بەم بۆنەیەوە بە رێزەوە یادی دایە ئووەیش دەکەمەوە. ڕێبەر ئاپۆ کاتێک دایک پێناسە دەکات، پەیوەندی خۆی و دایە ئووەیش وەک داستانێک دەگێڕێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ دایکی خۆی وەک یەکەمین مامۆستای خۆی دەبینێت و لە ڕاستیشدا بەو شێوەیەیە. دایە ئووەیش دایکێکی زۆر بەهێز، خاوەن ئیرادەیەکی تێکۆشەر، بەرهەمی بەردەوامی ژنان کە بەهەزاران ساڵە لەسەر ئەم خاکە دەژین و بەردەوامی خوداوەندەکانە. دایە ئووەیش نوێنەری ئەو ژنانەیە کە لەژێر هەموو هێرشێکدا توانیویەتی خۆی لەسەر پێ بگرێت. لە شوێنێکی وەک ڕوحادا هەموو کەسێک دۆخی پیاوسالاری دەزانێت، بەڵام لەبەرانبەر ئەوە ئیرادەی خۆی نەخستووەتە دەستی پیاوەوە و سمبوڵی ئەوەیە. باوک هەندێک لاواز و بێهێزە. ڕێبەر ئاپۆ لە نێوان ناکۆکی باوک و دایکیدا گەورە بووە. دایک دەیەوێت لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ئۆتۆریتەیەک دروست بکات. سەرۆکایەتی دەڵێت، دایکم بۆ ئەوەی بەهێزم بکات فێری تێکۆشانی کردووم. تا ڕەنجێکی گەورە نەدات، خواردنی لێی قەدەغە کردبوو. بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت و فێری تێکۆشان ببێت. چۆن بتوانێت لەسەر پێی خۆی بووەستی و بەو شێوەیە هەموو کاتێک ڕێگای پیشانداوە. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، ناکۆکی یەکەمینم لەوێوە دەستیپێکرد. دایە ئووەیش لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا پیشانیدا کە دایکێک چۆن دەتوانێت منداڵەکانی بخاتە سەر ڕێگای ڕاست. نەوەک لەسەر کوشی داینیشێنێت. چۆن دەتوانێن بەشی خۆی بکات. ئەمڕۆش ئێمە قەرزاری دایە ئووەیشین.

ڕێبەر ئاپۆ پەیوەندی لەگەڵ دایک بە شێوەیەکی زۆر واتادار دەبینێت. بە شێوەیەکی هەرزان، بە شێوەیەکی ماددی، بە شێوەیەکی بچووک، خۆشەویستی ساختە، نابینێت. خۆشەویستی ڕاستەقینەی دایک بۆ هەموو دایکان چۆن دروست دەکرێت، ئازادکردنی دایکێک بۆ هەموو دایکان چۆن دروست بکرێت؟ ژن چۆن دەتوانێت بەو ئازارەی کە لەگەڵیدایە چۆن تێکۆشان بکات، ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئەوە کاری کردووە و هەموو کاتێک بیری لێکردووەتەوە. دەڵێت: دایکم پارچە قوماشێکی داوا کرد بەڵام بۆم نەکڕی. ئەو داواکاریەی لە من هەموو بەڵام من چیم کرد؟ من ئازادی ژنم خولقاند. سوپای ژنم دروست کرد. بەرگری ژنم دروست کرد و بە شێوەیەکی بەهێز وڵامی دایکم دایەوە. خۆشەویستی دایک لەسەر بناغەی ڕاستی، لەسەر بناغەی مەعنەویەت، لەسەر بناغەی کە بتوانێت گەورە ببێت. دایک لە ڕووی بیۆلۆژی، وەک فیزیکی نا. هەموو خوڵقێنراوێکی وەک دایک بینی، وەک وڵاتی دایک، سروشتی دایک. دایکی بەو ڕەگەزانەوە بەستەوە. هەموویانی بەیەکەوە بەستەوە و بەم شێوەیە وڵامی دایکی خۆی دایەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو کەسێک زیاتر وەک ڕۆڵەیەک وڵامی ڕاستەقینەی دایکی دایەوە و باوەشی پێداکرد. دایە ئووەیش ئەوەی زانی و هاتە سەر ڕێگای رێبەرتی. پەیوەندی دایک و منداڵی بە باشی پێناسە کرد. رێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە وڵامی دایکی دایەوە و شایەنی ئەو دایکە بوو.

ژ.ت / ق.ف