سیاسەتی ئاکەپە و مەهەپە دوژمن زیاد دەکات

دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر کورد و خەیاڵەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دەیەوێت ببێتە دەسەڵاتدار، بە هوشارکردنەوەی گەلان و هێزە سیاسیەکان بە تێکۆشان و یەکگرتن دەتوانرێت پووچەڵبکرێتەوە.

لە تێکۆشانی سیاسیدا پۆلیتیکای بەرتەسککردنی بەرەی دوژمن و فراوانکردنی بەرەی دۆستەکان بەڕێوەدەبرێت. ئەوە قیادەی سەرەکیە. تێکۆشانی سیاسی بەم شێوەیە سەردەکەوێت. ئەوانەی کە دەیانەوێت سەربکەون، پێویستە ئەم سیاسەتە بەکاربهێنن. بە تەنها بە شەڕ ئەنجام بەدەستناهێنرێت، ئەنجامەکان پێچەوانە دەبنەوە. دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە سیاسەتێکی بەم شێوەیە بەڕێوەدەبات. تەیب ئەردۆغان شتی وادەلێت کە زۆر دەوڵەت، هێزە سیاسیەکان و گەل دەتوانن لەبەرامبەر دەوڵەتی تورک یەکبگرن. لەبەرئەوەی بووەتە مەترسی لەسەر گەل و دەوڵەتانی دەوروبەر. ئەو قسەیەی کە دەڵێن ' پاراستنی تورکیا لە دەرەوەی سنورەکان دەستپێدەکات'. هەموو وڵاتان وەک شەڕی بەرامبەر خۆیان قبوڵیدەکەن. پێشتر دەیانوت، ئێمە بەرژەوەندیەکانمان لە عێراق و سوریا دەپارێزین. ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کردووە بە گۆڕەپانی بەرژەوەندیەکانیان. ئەگەر پاراستن لە دەرەوەی سنورەکان بێت، ئەوە بە واتای ئەوە دێت هەڕەشە لە عێراق، سوریا، ئێران، یونان، ئەرمینیا، بولگاریا، رووسیا و ئازەربایجان دەکەن. شتێکی ئاساییە ئەو هێزانەی بووەنەتە ئامانج یەکبگرن.

تێکۆشانی گەلی کورد ڕووی دەوڵەتی تورکی ئاشکرا کرد. دەوڵەتی تورک دەیەوێت کورد قڕ بکات. لەبەرامبەر ئەو قڕکردنە، کاتێک تێکۆشان دەکرێت، هەموو کارەکتەرەکان خۆیان ئاشکرا دەکەن. هیچ شتێک بە ئەندازەی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلی کورد ناتوانێت ڕاستی دەوڵەتی تورک ئاشکرا بکات. دەوڵەتی تورک بە تەنها یەک شتێک هەیە بە هیچ شتێک قبوڵی ناکات، ئەویش هەبوونی گەلی کوردە. لە بەرامبەر ئەمە هەموو قۆناغێک هێرش دەکات. کێ باسی کوردبوون بکات، بە چاوی دوژمن سەیری دەکات. ئەو کەسانەی پشتگیری لە سیاسەتی لەناوبردن و ڕەتکردنەوەی گەلی کورد نەکەن، دەبنە دوژمنی دەوڵەتی تورک.

دوای ئەوەی پەکەکە دەستی بە تێکۆشان کرد، هەموو دڕۆ و ساختەکاریەکانی دەوڵەتی تورک ئاشکرا بوون. بەر لە پەکەکە دەیتوانی راستیەکانی بشارێتەوە. بەڵام بە گەشبوونی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی پەکەکە، هەموو درۆکانی دەوڵەتی تورک ئاشکرا بوون. لەبەرئەوە زۆر لە پەکەکە تۆڕەیە. کاتێک پەکەکە تێکۆشانی گەش کرد، هێرشی دەوڵەتی تورکیش زیادیکرد. لەبەرئەوەی بەرامبەر دۆزی کورد تۆزێکیش نەرمی نەنواندووە. دەوڵەتی تورک، سەرۆککۆمار، سەرۆک وەزیر، ژەنەراڵ و سەربازەکانی خۆی کوشتووە. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە سیاسەتیان بەرامبەر کورد چۆنە!

لە ساڵی ١٩٩٠ دا هەموو کەسێک دەزانێت کە تیکۆشانی ئازادی گەلی کورد چۆن گەش بوو و شەڕێکی چەند قیزەون بەرامبەر کورد بەڕێوەبرا. نەوەی نوێ لەوانەیە باش نەزانن، بەڵام دایک و باوکیان باش دەزانن. لە سەرچاوەکانەوە تێدەگەن کە ئەو کاتە چۆن بووە.

لە ساڵەکانی ٢٠١٠ دا تێکۆشانی گەلی کورد فراوانتر بوو. بزوتنەوەی گەلان بە ناوی بەهاری عەرەبیش زیادیکرد. لەو سەردەمەدا بۆ ئەوەی تێکۆشانی گەلی کورد لەناوببرێت، لە ساڵی ٢٠١١ دا سیاسەتی مۆدێلی سریلانکایان دەستپێکرد. لەو سەردەمەدا ئیرانێش هێرشی کردە سەر تەڤگەری ئازادی. بەلام لەبەرئەوەی ئەنجامیان بەدەستنەهێنا، دەسەڵاتداری ئاکەپە لە ساڵی ٢٠١٢ دا گەیشتە ئاستی هەلوەشین. بۆ ئەوەی شەڕ بووەستێنرێت، چوونە لای ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمڕالی. ڕێبەر ئاپۆش بۆ ئەوەی هێزە دیموکراتەکانی تورکیا جوڵە پێبکات، مانیفیستۆی چارەسەری دۆزی کوردی لە نەورۆزدا پێشکەشی ڕای گشتی کرد. کاتێک بینییان لەو قۆناغەدا نە تەنها لە باکووری کوردستان بەڵکو لە باشوور، ڕۆژئاوا و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کورد بەهێز دەبێت، لە ساڵی ٢٠١٤ دا بۆ ئەوەی تیکۆشانی ئازادی گەلی کورد تێک ببەن، پلانی چۆکپێدانانیان ئەنجامدا. کورد لە کوێ دەستکەوتێکی هەبێت، کردیانە ئامانج. لە چوارچێوەی پلانی چۆکپێداناندا، هێرش بەرامبەر ڕۆژئاوا ئەنجامدرا.

ئامانجی دەوڵەتی تورک لە جەنگی سێیەمی جیهاندا قڕکردنی کوردە. لەم شەڕانەدا دەیەوێت کاریگەری سەربازی و سیاسی خۆی زیاد بکات و هەندێک شوێن بەدەستبهێنێت. لەبەرئەوەی دەزانێت تا تیکۆشانی ئازادی گەلی کورد تێکنەشکێنێت و کورد قڕ نەکات، ناتوانێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگاتە ئامانجەکانی. لەبەرئەوەی پەکەکە لە بەردەم ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک ئاستەنگە. بە هێرشی سەر کورد دەیەوێت شەڕ لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بلاوبکاتەوە. هێرشەکان نە تەنها لەدژی کوردستان، عێراق و سوریا و لیبیایە. ئەگەر کورد قڕبکات ئازربایجانیش دەخاتە ژێر کۆنتڕۆلی و لە ڕێگای دەریای خەزەرەوە دەیەویت بگاتە ئاسیای ناوەراست. ئەگەرچی ئەمڕۆ دیارنیە بەڵام پلانەکەی بەم شێوەیەیە. لەبەرئەوە سەرەتا دەیەوێت باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بخاتە ژێردەسەڵاتی خۆی. دەزانیت ئەگەر ئامانجەکەی ئاشکرا بکات، ئێران و ڕووسیا دژی دەوەستنەوە. لەبەرئەوەش خەتی 'توورانی' خۆی بۆ کاتی گونجاو هێشتووەتەوە.

دەوڵەتی تورک کە دەڵێت 'ئارامیمان لە دەرەوەی سنورەکانمان دەستپێدەکات'، بە هێرشەکانی لەدژی عێراق و سوریا، کردەوەکانی لە لیبیا و دەریای ناوەڕاست، زۆر دەوڵەتی تری نیگەران کردووە. جگە لە قەتەر ولاتانی عەرەبی لەدژی تورکیا هەڵوێست وەردەگرن. ئیسرائیلیش پێشتر دەیویست لە ڕێگەی تورکیاوە هاوسەنگی عەرەبەکان ڕابگرێت، بەڵام ئێستا پشت بە سیاسەتی ئاسایشی نەتەوەیی دەبەستێت. لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی لەگەڵ میسر و یونان دەجوڵێتەوە و ئەوە پەیوەندی بە گاز و نەوتەوە نییە.

دەسەڵاتداری تورک – ئیسلامی ئاکەپە و مەهەپە ئەمە وەک کێشەی ئاسایشی خۆی بەناودەکات. عەرەبەکانیش تا ئێستا ئیسرائیلیان وەک هەڕەشە دەبینی، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ ئیسرائیل ڕێکدەکەون و سیاسەتی هاوبەش بەرامبەر دەوڵەتی تورک بەڕێوەدەبەن. ئەم سیاسەتە هێرشکارەی دەولەتی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وایکردووە هەموو ڕێککەوتن و هاوسەنگیەکان بگۆڕێن. لای عەرەبەکان دەسەڵاتی بەو شێوەیە دروست دەبێت کە لەگەڵ کورد ببن بە یەک دەتوانن لەدژی تورکیا تێبکۆشن. لەم دواییانەدا هەندێک وڵاتی عەرەبی ڕایانگەیاند کە لە سوریا دیموگرافیا گۆڕاوە و کورد لەسەر خاکەکەی دەرکراوە.

ئەم سیاسەتەی دەوڵەتی تورکیا، وادەکات ئێرانیش بەدوای ڕێگای نوێدا بگەڕێت. دوور نییە ئێرانیش وەک ئیسرائیل و عەرەبەکان ستراتیژی نەتەوەیی خۆی بگۆڕێت. ئەگەری هەیە ئێران دەست لە سیاسەتی دژایەتیکردنی ئیسرائیل و عەرەبە سونەکان هەڵگرێت. لەدژی تورکیا ڕێوشوێن وەربگرێت. دژایەتی نێوان ئێران و ئیسرائیلیش بە هۆی هاوسەنگی سەدەی ٢٠ بوو. ئێران دژایەتی سوریای دەکرد. بەڵام ئێستا ڕژێمی سوریا وەک دراوسێیەک دەبینێت. ئێران بۆ ئەوەی لە جیهانی عەرەبی جێگایەکی باش بۆ خۆی بگرێت، دژایەتیکردنی ئیسرائیلی بەکاردەهێنا. کەمیش بێت، هەڵویستێکی ئایدۆلۆژی بوو. بەڵام بە درێژایی کات ئێران ئێدی ئیسرائیل وەک دوژمن نابینێت. ئیسرائیلیش بە چاوی دوژمن سەیری ئێران ناکات. لەوانەیە لە ئێستادا ئەمە وەک بۆچوونێک بێت، بەڵام سیاسەتی تورکیا و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وادەکات، ڕووبدات.

ڕووسیا ئیستا بۆ هەندێک ئامانجی تورکیا بەکاردەهێنێت، بەڵام ئاشکرایە کە سیاسەتەکانی تورکیا بۆ خۆی بە مەترسی دەبینێت. سەرنجی تورکیا لەسەر باڵکان، کافکاسیا و ئاسیای ناوەڕاست لای ڕووسیا ئاشکرایە. مێژوو لە ڕووی جێگیربوونی ژەئۆپۆلیتیکدا زۆر شت ئاشکرا دەکات. مێژوو شایەدی ئەوەیە کە لە سەردەمی عوسمانیدا و ڕاستی تورکیا لەدژی ستراتیژی نەتەوەیی ڕووسیایە. ڕاستیەکە نەگۆڕاوە. هەندێک جار دەیانەوێت بەرامبەر جیهانی ڕۆژئاوا یەکتری بەکاربهێنن و مێژوو و جۆگرافیا و ڕاستی هێزەکان لەبەرامبەر یەکتری بەکاردەهێنن. ڕووسیا لەگەڵ تورکیا هەندێک پەیوەندی تاکتیکی دادەنێت، بەڵام لە ڕووی ستراتیژیدا دەیەوێت ڕێگا لە تورکیا بگرێت.

بۆ ڕووسیا پەیوەندی ئێران گرنگە. لەبەرئەوەی دۆخی ئایدۆلۆژی ئێران و رووسیا نزیکی یەکترین. بۆ ئەوەی مرۆڤ سیاسەتێکی راست پەیڕەو بکات، پێویستە زانیاریمان لەسەر جۆگرافیا زۆر بێت و شیکردنەوەی ژیۆپۆلۆتیک بکات. لە داهاتوودا پەیوەندیە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لایەن دەوڵەتی تورک، ئەمریکا و ناتۆ ئاشکرا دەبن. تا تورکیا نەبێتە وڵاتێکی دیموکرات، ڕێکەوتن ئەجامدەدرێن. ئامانجی دەوڵەتی تورک بۆ قڕکردنی کورد و هێرشەکانی پەیوەندی، ستراتیژی و هاوسەنگی نوێ دروست دەبێت.

کورد لەسەر خۆسەری دیموکراتیک، خەبات بۆ تورکیایەکی دیموکراتیک دەکات. دەوڵەتی تورک لەدژی کورد هێرشێکی بەم شیوەیەی کرد کە کورد بەدوای ڕێککەوتنی نوێدا دەگەڕێن. زەمینەی ئەم شتە هەیە. هەندێک هەنگاوی کورد و عەرەب دەبینرێن. لە سوریا لە سەر بناغەی ستاتۆی کوردان کێشەی خۆیان چارەسەر دەکەن و ڕێککەوتنەکە بەهێز دەبێت. لە عێراق کێشەش هەبێت، پێویستە ڕێککەوتنی کورد و عەرەب شتێکی ئاسایی ببینرێت. لەبەرئەوەی لە باشووری کوردستان دەسەڵاتێکی وا دروست دەبێت کە مەترسی تورکیا گەورە دەبێت. ڕێککەوتنی کورد و عەرەب لە عێراق لە بەرژەوەندی هەردوو لایەندایە. خۆی دەستوورێکی بنەڕەتی هەیە کە مافی کورد و ئیرادەی سیاسی کورد قبوڵ دەکات. کاتێک عێراق فیدراسیۆنی کورد بە باشی بناسێت، داواکاری وڵاتپارێزی و نەژادپەرستی کوردیش بۆ گەشکردنی ڕێککەوتنی کورد و عەرەب دەگۆڕیت. ئەگەر لە ئێران لەسەر بناغەی دیموکراسی کورد ستاتۆیەک بەدەست بهێنن، کورد بێ کێشە دەژی. ئەوەش ئاڵۆزی نێوان ئێران و عەرەبە سونەکانیش کەم دەکاتەوە. ئەو شتەش پردێک لە نێوان عەرەب و ئێراندا دروست دەکات.

دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر کورد و خەیاڵەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دەیەوێت ببێتە دەسەڵاتدار، بە هوشارکردنەوەی گەلان و هێزە سیاسیەکان بە تێکۆشان و یەکگرتن دەتوانرێت پووچەڵبکرێتەوە. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئەم شتە بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەسەپێنێت. بە شکاندنی سەنتێزی تورک – ئیسلامی سوننی، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی و ئارامی دروست دەبێت. ئەمەش گەلانی تورکیا لە بەڵایەکی گەورە ڕزگار دەکەن و لە نێوان کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  پەیوەندیەکی ڕاست دروست دەبێت. هەلوێستی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ گەلان قۆناغێکی بەخێر و بیر دەهێنیتە کایەوە. بەم  هەنگاوە نەک تەنها بەڵای سەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو بەڵای سەر هەموو مرۆڤایەتی تێک دەچێت.

سەرچاوە" یەبی ئۆزگور پۆلیتیکا

ف.ق