سەبری ئۆک: ئەردۆغان لەسەرە مەرگدایە، بۆیە هێرش دەکات -٢-

سەبری ئۆک ڕایگەیاند، یەکەمجارە هەموو کورد هەستیان بەوەکرد کە پێویستە یەکێتی نەتەوەیی دروست ببێت. بینییان پارچەکردن و سیاسەتکردن بە پێی هزری خۆیی بێئەنجامە و بینییان ئامانجی سەرەکی دەوڵەتی تورکیش پارچەکردنە."

هەروەها لە بەشێکی قسەکانیدا کە دوێنێ بڵاوکرایەوە ڕایگەیاندبوو، "فاشیستی سەدەیە" و وتی، " ئەردۆغان لە بەر سنوری مردنە، بۆیە هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا. چەند هەفتە و چەند مانگێک لە تەمەنی ئەردۆغان ماوە.

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەم بەشەی قسەکانیدا دەڵێت، " دەوڵەتی تورک دوژمنی هەرچوار پارچەی کوردستانە. هێرشی سەر ڕۆژئاوا ئەو ڕاستیە پیشان دەدات. دەوڵەتی تورک دوژمنی هەموو کوردێکە. هەموو کوردێکیش ئەوەی بینی. پێویستە کەس بیر لەوە نەکاتەوە پەیوەندی لە گەڵ دەوڵەتی تورک دروست بکات. پێویستە سیاسەتێکی بەم شێوەیە دروست بکرێت."

ئەگەر بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی نەبێت ناتوانن ‌شەڕ بکەن

سەبری ئۆک ئەندامی کۆ نسەی بەرێوبەرایەتی کەجەکە هەروها ووتیشی: ئەگەر ئامریکاو هاوپێیمانان لە دژی وەستابان، ئەردۆگان نەیدەتوانی ئەم هێرشانە ئەنجام بدات، بەڵام بە شێوەیەکی ئاشکرا دەلێن ئەوان لە دژی هێرشەکانی ئەردۆگان ناوەستنەوە. بەڵام دەیانتوانی لە رووی هەواییەوە رێگری لە دەوڵەتی تورکیا بکەن. ئەگەر بەم شێوەیە بوایا باردۆخەکەش جیاواز دەبوو. ئەو کاتە دەولەتی تورکیاو چەتەکانی بە هیچ شێوەیەک نەیاندەتوانی لە دژی قەسەدە و یەپەگە و یەپەژە شەر بکەن. لە رووی ئاسمانیەوە رێگری لێ نەکرا، ئایا ترامپ و پۆتین لە دژی ئەردۆگان پلانیان هەیە، هەریەکێکیان دەیەوێت لەدژی بەرامبەرەکەی بەکاری بهێَنێت. یان پلانەکە هاوبەشە. لەم روویەوە چەندین بیرۆبۆچونمان هەیە. لە چەند رۆژی داهاتوو دا پێویستە بە شێوەیەیکی روونتر ئەم بابەتە تێبگەین.

هاوپەیمانان رۆلێکی هەڵوەشێنەری گێڕا

ئۆک باسی لە رۆڵی هاوپەیمانان کرد و ووتی: ئامریکاو هاوپەیمانان رۆڵێکی هەڵوەشێنەریان گێڕا. نەک تەنها بەرێوەبەرایەتی خۆسەر هەستی بەمە کرد، بەڵکو ماک گۆرگ و چەندین سەرباز و چەندین جەنەڕالی خانەنشین و رۆشنبیر و ئەکادەمیسیەنیش لە بەڕامبەر ئەم رۆڵە ناڕەزایەتیان نیشان دا. ئەوان ڕاستی و دروستی گەلی کوردیان بینی. گەلی کورد چی ووت هەمان شتی ئەنجام دا. ئامریکا ئەگەر گوێی لێ بگرتا پێویست بوو هەلوێستی خۆی بنوێنێت. بەڵام لە بەر بێ ئەخلاقی و بەهۆی بەرژەوەندی خۆی، ئامریکا ئەمەی نەکرد. ئێستا گوایا باسی فشاری ئابۆری دەکات. ئێمە نازانین ئەوان بە نیازی چین. لەوانەشە بەڕاستی هەوڵ درا کە رێگری لێ بکەن بەڵام سەری نەگرت. هەڵوێستی روسیا گرنگە، ئەگەر روسیا و سوریا بیانویستایا کێشەکە بە ئاسانی چارەسەر دەبوو. دەرفەت بۆ ئەمە هەبوو. بەڵام بەرەو چارەسەری نەرۆشتن. بەڵام ئاشکرایە کە لە ئەنقەرە لە چوارچێوەی کۆبونەوەی ئاستانادا بڕیاری هێرشەکە دراوە و ئامریکاو هاوپەیمانانیش ئاگادار کراونەتەوە.

دیارە هێرشەکان لە چوراچێوەی پەیمانی ئەدەنە ئەنجان دەدەن. بەم شێوەیە دەیانەوێت رەوایەتی بدەن بە هێرشەکانیان. پەیمانی ئەدەنە ل دژی بوونی گەلی کورد بوو، بەڵام ئەم هێرشە زۆر دوور بوو لە چوارچێوەی پەیمانەکە.

پۆتین و روسیا رێگەیان دا و دەوڵەتی تورکیا پشتیوانی خۆی لەوان وەرگرت

ڕووداوەکان، وادەکەن هێزەکان بەیەکەوە کار بکەن

ئۆک لەبارەی رێکەوتنی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر و شام ووتی: ئەم رێکەوتنەی نێوان بەرێوەبەرایەتی خۆسەر و رژێم تا کەی بەردەوام دەبێت دیار نیە. بەڵام دیارە کە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر و رژێم لەسەر چەندین خاڵ رێکەوتوون. بە بروای من ئەم رێکەوتنە درەنگ کەوت، بەرێوەبەرایەتی خۆسەر ویستی زوو ئەم رێکەوتنە بکات، بەڵام رژێم و روسیا هیچ هەنگاوێکیان نەنا. لە شام و مۆسکۆ چەندین کۆبونەوە ئەنجام دران.بەرێوەبەرایەتی خۆسەر هەمیشە جەختی لەوە دەکردەوە کە هیچ ئامانجێکیان بۆ پارچەکردنی سوریا نیە. بەڵام رژێمی سوریا ئەمەی نەکرد و ئەوهێزەی لە خۆیدا نەبینی و ئەم ئەقلەی لە خۆیدا دروست نەکرد.

ئۆک ڕاشیگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری بینی پێویستە لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست یەکێتی خاکی سوریا بپارێزرێت و پێویستە خەڵکی ناوچەکە کۆچ نەکەن. بینی ئەگەر سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوببنەوە، کاری شام و کوردان زەحمەت دەبێت. ڕووداوەکان، وادەکەن هێزەکان بەیەکەوە کار بکەن. ڕێگە ڕاستەکە ئەوەیە رێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت.

ڕێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت بۆ هەموو گەلانی سوریا بەسوودە

ئۆک ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی شامیش پێویستە بینیبێتی، ئەگەر ئیدلب، جەرابلوس، عەفرین، باب، منبج و هەموو ناوچەکانی تر لە دەستی تورکیادا بمێننەوە، هیچ شتێک لە دەستیدا نامێنێتەوە. پێویستە هەستی بەوەکردبێت، لە سەر ستاتۆی سوریا، ڕووسیا مافی قسەکردنی نامێنێت. بەو هۆیەوە، ڕێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت بۆ هەموو گەلانی سوریا بەسوودە

لێدوانەکان بۆ پشتگیری بەنرخن

ئۆک لەبارەی بەرخۆدان و هەڵویستی جیهان وتی، "جیهان هەڵوەشێتەوە، باجەکەی چی بیت، گەلی کورد ژیانێکی بەشەرەفیان دەوێت. چ دەبێت با ببێت، سەرفرازی بۆ گەلی کوردە. هەندێک لایەن قسە دەکەن، یەکێتی ئەوروپا ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوە. لەدژی هێرشەکانە، بەڵام بەس نییە. هەندێک لایەنی تریش لێدوانیان دا. هەرچەندە بەو لێداوانانەش لە کردەوەکانیان ناگەڕێنەوە، بەڵام واتادار و بەنرخن."

پێویستە هێزەکان یەکبگرن

ئۆک وتیشی. گەلی باکووریش لە بەرامبەر ئەردۆغان و کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک تووڕەن. بەڵام دەست بە ڕاپەرین ناکەن. پێویستە ویژدان، مرۆڤ هەستێنێتە سەر پێ. هەدەپە پێشەنگایەتی دەکات، بەڵام پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی هەدەپەشیان قەدەغە کرد. پێویستە هەموو کەسێک هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرا نیشان بدات. پێویستە هێزەکان یەکتری بگرن. گەلیش پێویستە خاوەن هەڵوێست بێت و کاریگەری لە سەر دەوڵەت دروست بکات."

کوردەکان هەستیان بەوەکرد کە پێویستە یەکگرتووبن

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕاشیگەیاند، خاڵێک لە هەڵوێستی نەتەوەیی لە ناو گەلی کوردا دروست بووە. هەموو کەسێک پێویستە لە سەر ئەو خاڵە کار بکەن و ڕێکخستنێکی بەرچاو بکرێت. یەکەمجارە هەموو کورد هەستیان بەوەکرد کە پێویستە یەکێتی نەتەوەیی دروست ببێت. بینییان پارچەکردن و سیاسەتکردن بە پێی هزری خۆیی بێئەنجامە و بینیتان ئامانجی سەرەکی دەوڵەتی تورکیش پارچەکردنە."

دەوڵەتی تورک دوژمنی گەلی کوردە

ئۆک لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت، "دەوڵەتی تورک دوژمنی هەرچوار پارچەی کوردستانە. هێرشی سەر ڕۆژئاوا ئەو ڕاستیە پیشان دەدات. دەوڵەتی تورک دوژمنی هەموو کوردێکە. هەموو کوردێکیش ئەوەی بینی. پێویستە کەس بیر لەوە نەکاتەوە پەیوەندی لە گەڵ دەوڵەتی تورک دروست بکات. پێویستە سیاسەتێکی بەم شێوەیە دروست بکرێت. پێویستە کەس خافڵ نەبێت. سیاسەتی سەرەکی دەوڵەتی تورک وایە کە پارتە کوردیەکان و پارچەکانی کوردستان لەدژی یەکتری بەکاربهێنێت. پێویستە کورد ئەوە بە ڕوونی بزانن ئەگەر پارچەیەک نەبێت، پارچەکەی تریش نابێت. پێویستە کەس خۆی هەڵنەخەڵەتێنێت. ئەو دۆخە لە ڕیفراندۆمی باشووری کوردستاندا بە ڕوونی دیار بوو. هەندێکجار دەبێت ئامانجەکە تێنەگەین یان بە توندی یەکتری ڕەخنە بکەین، بەڵام پێویستە هەموو کاتێک یەک بین و زوو زوو بەیەکەوە کۆبنبەوە و بەیەکەوە بجووڵێنەوە. حزبە کوردیەکان دەبێت یەکێتی نەتەوەی بنیات بنێن.

گەل لە چوارپارچە هەستاوەتە سەرپێ و داوای دۆزی یەکێتی دەکات. گەل یەکێتی دەوێت و یەكێتی دروست کردووە و پێویستە پارتە سیاسیەکانیش یەکێتی نێوانیان بەهێز بکەن.

ف.ق