شەنگالیەکان پشتیوانی لە هەڵمەتەکەی کەجەکە دەکەن

ڕێکخراو و دامەزراوەکانی شەنگال، بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی خۆبەڕیوبەری دیموکراتی شەنگال- مەخەدەشە، بە ڕاگەیەندراوێک پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتەکەی کەجەکە ڕاگەیاند و گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆیان شەرمەزارکرد.

لەسەر ناوی دەستەی بەڕێوبەری مەخەشەدە، ڕحام هچۆ قسەیکرد و بە ئاماژەدان بە هێرشەکانی سەدان ساڵەی دەوڵەتی تورک بۆسەر گەلانی ناوچەکە، وتی: گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆش لەو سیاسەتە بەدەر نییە، وەک کۆمەڵگای ئێزدی بەشداری هەڵمەتەکەی کەجەکە دەبین و تا ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین، ئیدی کاتی شکاندنی ئەو گۆشەگیرییە و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ هاتووە، بۆیە چی بکەوێتە سەر شانمان جێبەجێی دەکەین، داواشی لە کۆمەڵگای ئێزدی کرد لە بەرامبەر فاشیزم و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبن و هەستنە سەرپێی.

سەبیحا سەبری لەسەر ناوی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ، قسەیکرد و وتی: ژنانی ئێزدی پستیوانی هەڵمەتەکەی کەجەکە دەکەن و بەشداری دەبن، وەک ژنانی ئێزدی قەرزداری هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆین، بۆ ئازادیشی چی بکەوێتە سەر شانمان بەجیی دێنین و تا شکاندنی گۆشەگیری لە مەیدان دەبین، داواش لە ئێزدیان و گەلی کورد دەکەم کە بەشداری هەڵمەتەکەی کەجەکە بن و پشتیوانیی لێبکەن.

ف.ق