فازل میرانی ئێزیدیه‌كانی زیندانی كردوون
نێچیروان بارزانی و فازڵ میرانی و مه‌لاجاهید و مه‌حموده سوور، له راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه تاوان ده‌خه‌نه پاڵ په‌كه‌كه، به‌تایبه‌تیش دوو تاوانی ناڕه‌وا كه پێویسته رای گشتی كوردستانی لێ ئاگادار بكرێته‌وه.
نێچیروان بارزانی و فازڵ میرانی و مه‌لاجاهید و مه‌حموده سوور، له راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه تاوان ده‌خه‌نه پاڵ په‌كه‌كه، به‌تایبه‌تیش دوو تاوانی ناڕه‌وا كه پێویسته رای گشتی كوردستانی لێ ئاگادار بكرێته‌وه.
ماوه‌یه‌كه ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌ده‌كه به‌ڕاست و چه‌پ تاوان ده‌خه‌نه پاڵ په‌كه‌كه و هێزو لایه‌نه نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپارێزه‌كان، ئه‌وه‌تا له گێره‌شێوێنیه‌كه‌ی دهۆكیاندا پارێزگار فه‌رهاد ئه‌تروشی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش ده‌ركه‌وتۆته به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كان و هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی به تاوانبار له‌قه‌ڵه‌مدا، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌موو بوغرایه چیه په‌ده‌كه تێی كه‌وتووه، هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌ڵه‌ن ته‌نها په‌ده‌كه راسته!؟.
نێچیروان بارزانی و فازڵ میرانی و مه‌لاجاهید و مه‌حموده سوور، له راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه تاوان ده‌خه‌نه پاڵ په‌كه‌كه، به‌تایبه‌تیش دوو تاوانی ناڕه‌وا كه پێویسته رای گشتی كوردستانی لێ ئاگادار بكرێته‌وه، یه‌كیان گونده سنوریه‌كان له‌به‌ر په‌كه‌كه ئاوه‌دان ناكرێنه‌وه، ئه‌وه‌ی تریشیان له‌به‌ر په‌كه‌كه ئێزیدیه‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه شه‌نگال.
په‌ده‌كه به‌ئه‌نقه‌ست مه‌سه‌له‌ی گونده سنوریه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی په‌كه‌كه، چونكه ساڵانی هه‌شتاكان په‌كه‌كه و په‌ده‌كه پێكه‌وه له‌و سنورانه بوون و دیسانیش گونده‌كان چۆڵ كرابوون، ئایا ئه‌وكات له‌به‌ر په‌ده‌كه بوو یان دیسان به‌هۆی په‌كه‌كه بوو، یان ئه‌وا رژێمی به‌عس بوو له دژی جوڵانه‌وه‌ی چه‌كداری كوردستان گونده‌كانی خاپور ده‌كرد، ئایا ئه‌گه‌ر په‌ده‌كه جارێكیش بڵێت، به‌هۆی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیاوه گونده سنوریه‌كان ئاوه‌دان ناكرێنه‌وه، یان خاپور كراون، ئایا په‌ده‌كه له دین وه‌رده‌گه‌ڕێت یان په‌تی به‌كرێگیراویتیه‌كه‌ی ده‌پچڕێت. په‌ده‌كه و راگه‌یاندنه‌كانی ده‌یانه‌وێت پارچه‌گه‌ریه‌تی و ناوچه‌گه‌ریه‌تی له‌نێوان كورداندا تۆخ بكه‌ن، هه‌مانكات به مه‌زنه‌نده‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی ناوچه سنوریه‌كان و دێهاتیه هه‌ژاره‌كان له په‌كه‌كه سوور بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه نه‌توانێت ئه‌و ناوچانه بۆ تێكۆشانی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی به‌كاربهێنێت، له‌لایه‌كیتریش به‌لای په‌ده‌كه‌وه ده‌وڵه‌تی تورك داگیركه‌ر نیه، "به‌ڵكو ئه‌وه په‌كه‌كه‌یه به‌ئاره‌زووی خۆی ده‌بێته هۆكار بۆ چۆڵ بوون و ئاوه‌دان نه‌بوونه‌وه‌و خاپور كردنی گونده سنوریه‌كان".
پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌ده‌كه ده‌ست له‌و چه‌واشه‌كاریه به‌رده‌ن و تۆزێكیش بێ ویژدانیان بجوڵێ و ئه‌وه‌نده پێویست ناكات له‌پێناو ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك رووی خۆیان ره‌ش بكه‌ن، چونكه له كۆتایدا ده‌وڵه‌تی تورك دوژمنی هه‌موو كورده نه‌ك ته‌نها دوژمنی په‌كه‌كه، به‌ڵام راستیكیش هه‌یه دوژمنیش شه‌ڕی كوردی به‌شه‌ڕه‌ف ده‌كات، كوردی خۆفرۆش بۆ خۆی ده‌كاته سه‌نگه‌ر و شه‌ڕی له‌پشت ده‌كات.
به‌هه‌مانشێوه سه‌باره‌ت به كوردانی ئێزیدیش رووبه‌ڕووی هه‌مان راستی ده‌بینه‌وه، فازڵ میرانی ده‌ركه‌وتووه‌و ده‌ڵێت، له‌به‌ر په‌كه‌كه ئێزیدیه‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه شه‌نگال!. ئه‌مه قسه‌یه‌كی زۆر كۆمیدیه له‌لایه‌كیتریش زۆر تراژیدیه، چونكه په‌ده‌كه بوو له شه‌نگال به 14 هه‌زار چه‌كداره‌وه رایكرد، هه‌روه‌ها ئه‌وان بوون بوونه هۆكاری ژینۆساید كردنی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ژن و منداڵی ئێزیدی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌وا ئه‌وانن ئه‌و ئێزیدیانه‌ی په‌نایان بردبووه به‌ر دهۆك و زاخۆ تاكو په‌نا بدرێن تاكو رزگاركردنی شه‌نگال، به‌ڵام په‌ده‌كه ئه‌و ئێزیدیانه‌ی له‌وێ زیندانی كردووه‌و ناهێڵێت به‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌نگاڵ و ناوچه ئازاد كراوه‌كان.
بۆچی په‌ده‌كه ناهێڵێت ئێزیدیه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاكی خۆیان؟
په‌ده‌كه كوردانی ئێزیدی وه‌ك كۆیله بۆ مه‌رامی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆی به‌كاردێنێت، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یه‌وێت ته‌واوی داموده‌زگاكانی شه‌نگالی بگه‌ڕێنه‌وه ده‌ست، هه‌روه‌ها هیچ كه‌سێكیش نه‌ڵێت فازڵ میرانی و پارتیه‌كه‌ی بۆچی خیانه‌تی له ئێزیدیه‌كان كرد، هه‌روه‌ها كه‌سێك نه‌ڵێت ئێمه ده‌توانین به‌خۆمان خۆمان به‌ڕێوه ده‌به‌ین و ده‌توانین خۆشمان بپارێزین، هه‌روه‌ها نابێت هیچ داموده‌زگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌ده‌كه خزمه‌ته‌كانی بباته شه‌نگال. په‌ده‌كه ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌نده ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له شه‌نگال ماوه ئه‌ویش راده‌ستی حه‌شدی ئه‌ردۆغان و حه‌شدی شه‌عبی و داگیركه‌رانی بكات. هه‌موو لایه‌كیش ئه‌وه ده‌زانن كه چه‌كدار و راگه‌یاندنه‌كانی په‌ده‌كه بوونه‌ته چاوساغی فڕۆكه سیخوڕیه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك، شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵان زه‌كی شه‌نگالی و زه‌رده‌شت و هه‌ڤاڵانی تر به‌هاوكاری ئه‌وان دروست بووه، ئه‌گه‌رنا بۆچی په‌ده‌كه روونكردنه‌وه‌ی نه‌داو هه‌تا سه‌ره‌خۆشیشی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان نه‌نارد.
په‌كه‌كه به فه‌رمی هێزه‌كانی گه‌ریلای له شه‌نگال كشاندۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ركی نیشتمانی و مێژووی خۆیان جێبه‌جێكرد، دیسانیش پێویست بكات هێزه‌كانی گه‌ریلا بێ ئه‌وه‌ی داوا له فازڵ میرانی بكه‌ن ده‌گه‌ڕێنه‌وه شه‌نگال و وڵاتی خۆیان ده‌پارێزن، وه‌ك چۆن هه‌ولێر و كه‌ركوكیشیان پاراست. یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی په‌كه‌كه ئه‌وه‌یه خه‌ڵك فێره ماسی گرتن ده‌كات، نه‌ك ماسی خواردن. واتا ئه‌ندام و كادیر و رێكخستنی په‌كه‌كه له كوێبێت له‌وێ خه‌ڵك فێرده‌كات چۆن ئه‌ركه نیشتمانیه‌كانی جێبه‌جێبكات، هه‌روه‌ها چۆن خۆی بپارێزێ، هه‌مانكات چۆن به‌خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ببات و خۆی رێكخستن بكات. دوای راكردن و ئێزیدی هێشتن له‌به‌رده‌ستی چه‌ته دڕنده‌كانی داعش، په‌كه‌كه ته‌نها وه‌ك هێز شه‌ڕی نه‌كرد بۆ رزگاری شه‌نگال، به‌ڵكو جڤاكی ئێزیدی له هه‌موو بواره‌كانی ژیان هۆشیار كردۆته‌وه. ئه‌گه‌ر په‌ده‌كه مه‌به‌ستیه‌تی یه‌به‌شه نه‌مێنێ بابچێ له شه‌هید زه‌رده‌شت پرسیاربكات، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ئێزیدی خۆیان به‌ڕێوه‌نه‌بن بابچن له شه‌هید زه‌كی پرسیار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت جارێكی‌تر جڤاكی ئێزیدی ببێته‌وه كۆیله‌ی ئه‌وان بابچن له‌و 400 شه‌هیده پرسیار بكه‌ن كه ئارامگه‌كه‌یان له‌سه‌ر چیای شه‌نگاله. واتا فازڵ میرانی و په‌ده‌كه له‌شوێنی ئه‌وه‌ی چۆن داموده‌زگا و هێزی خۆپاراستنی شه‌نگال له‌ناوببه‌ن، بابێن له‌گه‌ڵ ئه‌و داموده‌زگایه‌نه پێكه‌وه خزمه‌تی شه‌نگال بكه‌ن، هه‌مانكات تۆزێكیش ئاره‌قی شه‌رمه‌زاری بیانگرێت له‌پێش دایك و خوشكانی ئێزیدی و بزانن ئیدی ژنی ئێزیدی بۆته خاوه‌ن هێز و ئیراده، جارێكی‌تر نه چه‌ته‌كانی داعش و ئه‌ردۆغان ناتوانن فه‌رمانیان به‌سه‌ردا بكه‌ن و هه‌مانكات ده‌توانن له‌پێناو گه‌یشتن به ئازادی و خۆبه‌ڕێوه‌بردنیشیان هیچ پێویستیان نه‌به حه‌شدی په‌ده‌كه و نه حه‌شدی ئه‌ردۆغان نه‌بێت، ته‌نها با فازڵ میرانی ئه‌و ئێزیدیانه‌ی له زیندانه‌كانی"كامپ" دهۆك و زاخۆن ئازادیان بكات و رێگری نه‌كات له‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێزیدیخان.
ژ.ت