فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک لە ئامێدی ئۆتۆمبێڵی هاوڵاتیانی مەدەنیان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیانیان لە سنووری ئامێدی کردە ئامانج، ئۆتۆمبێلەکە سوتاوە و دەوترێت، دوو کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

بەگویرەی زانیاریەکانی ئاژانسی ڕۆژنیوز، درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ، فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکیان لەکۆمەڵگای باگێرەی سەربە شارۆچکەی ئامێدی کردووەتە ئامانج.

ئاژانسەکە ئاشکرای کرد کە ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی سوتاوە، دەوترێت دوو کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا سوتاون، بەڵام هێشتا زانیاریی تەواو لەسەر ڕووداوەکە بەردەست نەکەوتووە.

ف.ق