فڕۆکەی جەنگیی و چاودێری بە ئاسمانی مەخمووردا دەسووڕێنەوە

ئێستا فڕۆکەی جەنگیی و چاودێری بە ئاسمانی کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی مەخمووردا دەسوڕێنەوە و نازانرێت سەر بەکامە دەوڵەتن.

لەم هەفتەیە جموجۆڵ و فڕینی فڕۆکەی چاودێری و فڕۆکەی جەنگی بەسەر ئاسمانی کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی مەخموردا زیادی کردووە و لە ئێستاشدا جموجۆڵەکە زۆر زیاتر بووە.
هێشتا نەزانراوە کە ئاخۆ ئەو فڕۆکانەی سەر بە ئاسمانی مەخمووردا دەسوڕێنە سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرن یان هی دەوڵەتێکی دیکەن.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە لە دوای ڕووداوی ڕێستۆرانتی حۆقەبازی شاری هەولێر کە لە ١٧ی تەمموزی ڕابردوو کەوتەوە و تێیدا ئەندامێکی باڵای میتی تورک بەناوی عوسمان کۆسە کوژرا، لە ١٨ی تەمووزەوە تا ئێستا ئیدارەی پارتی دیموکراتی کوردستان - ەدەکە گەمارۆیەکی سەرختی خستووەتە سەر کامپی شەهید ڕۆستەم جودی و ئەمڕۆکەش گەمارۆکە ٩٦مین ڕۆژی دایە.
هەروەها لە ڕۆژی ١٩ی تەمموزیش فرۆکە جەنگییکانی تورککیا مەخموری بۆمباران کرد و لە ئەنجامدا ٢ هاوڵاتی سڤیل بریندار ببوون.

 

هـ.هـ