فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورک گوندەکانى ئامێدییان بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر گوندەکانى ناوچەى ئامێدی-یان لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد.

بەپێى زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر کاتژمێر ١٠:٤٥ی ئەمڕۆ بە کاتی ناوچەکە گوندەکانى سنووری گارە-یان لە ناوچەی ئامێدی لە پارێزگاى دهۆک بۆردومانکرد.

بۆردومانەکە لە یەک کاتدا لە دژی چەندین گوند ئەنجامدراوە.

بۆردومانەکە بەشێوەیەکى تایبەت و چڕ گوندی سپیێندار و دەورووبەری کردووەتە ئامانج.

بۆردومانەکە زیانی بە زەویى و زاری هاووڵاتییان گەیاندووە.

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بە شێوەیەکى بەرنامە بۆ داڕێژراو گوندەکانى باشووری کوردستان بۆردومان دەکات.

ژ.ت