فڕۆکە جەنگیەکانی تورک هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانی تورک ٧ی ئاب دەڤەری ساجا و جیلۆی بچووکی هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیەنراوی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک هێرشە ئاسمانیەکانی بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامی پێدەدات. زانیاری لەبارەی هێرشی داگیرکەری بەم شێوەیەیە:

فڕۆکە جەنگیەکان ٧ی ئاب دەڤەری ساجا و جیلۆی بچووکی هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.

فڕۆکە جەنگیەکان ١ی ئاب دەڤەری چیای سیبان و بەگەرای سەر بە دهۆکیان بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکاندا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت، هەندێک لە میدیاکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە زیان بەر هێزەکانی گەریلا کەوتووە. هەوڵا و بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک هەمووی شەڕێ تایبەتە و هیچ پەیوەندیەکیان بە ڕاستیەوە نییە."

ف.ق