فەرماندەکانی هەپەگە: هیواکانی دوژمن تێکدەشکێنین

ئۆرهان ژێهات و فیراز سەرهاد فەرماندەکانی هەپەگە ڕایانگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان لەبەرانبەر هەموو جیهان تێدەکۆشێت و ئاماژەیان بەوەدا، هیواکانی دوژمن تێکدەشکێنن.

ئۆرهان ژێهات و فیراز سەرهاد فەرماندەکانی هەپەگە هەست و بۆچوونیان لەبارەی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات و ڕدەستکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەڕبڕی.

فەرماندار ژێهات ڕایگەیاند، لەکاتی دیلگرتنی ڕیبەر ئاپۆدا لە ساڵی ١٩٩٩ ئەو لە عەیالەتی ئەرزەڕۆم بووە و وتی، بە هۆی ئەوەی زستان بوو، ئێمە لە کەمپی ژێر زەویدا بووین. لەبەرئەوەی ئەو کاتە ژمارەی کەمپەکان زۆر بوو لە کەمپەکەی ئێمە نزیکەی ٤٠ – ٥٠ هەڤال هەبوون. وەک هەر زستانێک بەردەوامیمان بە پەروەردە دەدا. بە هۆی ئەوەی لە ئەرزەڕۆم بەفرێکی زۆر دەباری کاتێک ئێمە دەچووینە ناو کەمپەکانی ژێر زەوی، دەرفەتمان نەبوو بێینە دەرەوە. تەلەڤزیۆنیشمان نەبوو، بە تەنها لە ڕێگای ڕادیۆ دەمانتوانی زانیاری بەدەست بهێنین. ئەو کاتە ڕایدۆیەکی بچوکمان هەبوو، منیش تا ئێواری گوێم لە رادیۆ دەگرت. سەرلەبەیانیەک ڕادیۆم کردەوە. ئەو کاتە سەرۆکوەزیری تورک بولەنت ئەجەڤیت بوو. هەوالێک لەبارەی دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە. ئێمە سەرمانسوڕما، جارێکیتر ڕادیۆمان کردەوە، چاوەڕێی هەواڵەکانمان دەکرد. هەموو سەرە کاتژمێرێک بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ڕایاندەگەیاند کە رێبەر ئاپۆ دەستگیرکراوە و بۆ تورکیا هێنراوە. شتێکی وابووو کە نە چاوەڕێمان دەکرد و نە بیرمان لێدەکردەوە.

بەردەوامی قسەکانی ئۆرهان ژێهات فەرماندە لە هەپەگە بەم شێوەیەیە:

ناتوانن ڕێگری لێبکەن

فەرماندار فیراز سەرهادیش ڕایگەیاند، ئەوان تێکۆشانیان بۆ ئازادی گەلی کوردستان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامی پێدەدەن و وتی، ناڕەزایی گەل بە گشتی بەرانبەر دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ و چالاکی بەرخۆدانی زیندان، دەروونی ١٥ی شوباتی کەمێکیش بێت، لەناوی برد. ڕێبەر ئاپۆ خاوەن میراتێکی بەرخۆدانە کە چی دەکەن ناتوانن ئەو ڕۆشە ڕەشە وەک چارەنووسێک بسەپێنن. چالاکی گەل کە ئێمە چاوەڕێمان نەدەکرد، پیشانیدا ناتوانن رێگری لە شۆرشی ڕێبەرایەتی بگرن. ناتوان تاریکی بکەن. لە لایەکی ترەوە بەرخۆدانی زیندانەکانی پیشانی دا لە هەموو دۆخێکدا بەرخۆدان بەردەوام دەبێت.

بەردەوامی قسەکانی فیراز سەرهاد فەرماندە لە هەپەگە بەم شێوەیەیە:

ف.ق