فەرماندەیەکی هێزە عێراقییەکان: لە ئۆپەڕاسیۆنی ئەمرۆی کەرکوکدا ٩ گوند پاککرایەوە

فەرماندەیەکی سەربازیی هێزە عێراقییەکان دەڵێت،" ئەمرۆ لە کۆی ١٧ گوند توانینمان ٩ گوندی قەزای داقوق لە باشووری کەرکوک لە هەژموونی داعش پاکبکەینەوە.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ هێزە عێراقییەکان لە چوار قۆڵەوە ئۆپراسۆنێکی فراوانیان ئەنجامدا دژ بە پاشماوەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی باشووری کەرکوک.

هێزەکە بەچەک و پاڵپشتی لۆجیستی تۆکمە و پشتیوانی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان دەیەوێت دەست بە هەڵمەتێکی ٣ ڕۆژە لەسنوری داقوق تا زنجیرە چیاکانی حەمرین بکات.

سەرەتای ئۆپراسێۆنەکە بە بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی داعش دەستیپێکرد بۆ سەر پێگەکانی داعش لە سنوری قەزای داقوق لە باشوری شاری کەرکوک.

فەرماندەی گشتی هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا، سامر حوسێنی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاند: "سەرەتا فڕۆکەی جەنگی ناوچەکانی بۆڕدوومان کردووە دواتر هێزەکانمان پێشڕەوییان کردووە، لە یەکەم ڕۆژی ئۆپراسیۆنی (پاڵەوانانی عێڕاق) لە کۆی ١٧ گوندی سنوری قەزای داقوق وەک قۆناغی یەکەم توانیویانە ٩ گوند کە لەژێر هەژمونی داعش دابوون پاکبکەنەوە، هەروەها هەماهەنگی هەواڵگری هێزەکانی پێشمەرگە ڕۆڵی گرنگی لەپێشڕەوی هێزەکانمان هەبووە."

هەروەها  سەبارەت بە ئەنجامی سەرەتای ئۆپراسێۆنەکە ئەو فەرماندەیە ڕایگەیاند: "لە ئوپراسیونەکەی ئەمرۆی ھێزە عیراقییەکان ئوتۆمبێلێکی بومبرێژکراو، ٣٥ بۆمبی چێندراوی پوچەلکردەوە، بە پێی ڕاگەیاندنی سەرەکی شانەی ئەمنی دوو چەکداری داعش لەسەروبەندی ھەلھاتنیان بەماتوڕسکیل بەگولـلەی هێزە عێڕاقیەکان لەباشوری ڕۆژهەڵاتی کەرکوک کوژراون."

سەبارەت بە ئامانج لەم ئۆپراسێۆنە گەورەیەی هێزە عێراقییەکان بۆ ئەو ناوچەیەی کەرکوک، ئەو فەرماندە سەربازییە ڕایگەیاند: "ئامانج لەم ئۆپراسیۆنە کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچەیەکی راونی پانتایی ژێر دەسەڵات وهەژمونی داعش وگێڕانەوەی ئەمن وئاسایشە بۆ سنورەکە،حکومەتی ناوەندیش دەیەوێت بەهێزەوە بگەڕێتەوە ناوچەکە و زیان و مەترسیەکان کەم بکاتەوە.

جێگای باسە هیچ لێدوانێکی فەرمی نادرێت لەسەر کوژرانی ئەندامانی داعش و ئەنجامی ئۆپراسێۆنەکە تا ٧٢ کاتژمێر دوای تەواوبوونی ئۆپراسێۆنەکە، ئەمرۆش ئاستی یەکەم و دووەمی ئۆپراسێۆنەکە تەواو بوو بڕیارە سبەی دەست بکرێت بە ئاستی سێیەمی ئۆپراسێۆنەکە، ئەم ئۆپراسێۆنەش ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.

ف.ق