قەدەغەی ئەنجامدانی چالاکی لە جۆلەمیرگ ١٥ ڕۆژی تر درێژکرایەوە

پارێزگاری جۆلەمێرگ قەدەغەی ئەنجامدانی چالاکی لەو شارە ١٥ ڕۆژی تر درێژکردەوە

لە چەندین هەرێمی باکووری کوردستان قەدەغەی ئەنقەستی چالاکی و خۆپیشاندانەکان بەردەوامە و درێژدەکرێتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا پارێزگاری جۆلەمێرگ بۆ ١٥ ڕۆژی تر قەدەغەی ڕاگەیاند.

بڕیاری قەدەغەکە هەر ١٥ ڕۆژ جارێک بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک درێژ دەکرێتەوە.

لەگەڵ قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندان و هاتوچوو هەندێک ناوچە وەک ناوچەی ئەمنی تایبەت ڕاگەیەنراون و بۆ خەڵکی مەدەنی قەدەغەیە سەردانیان بکەن.

ف.ق