قەندیل بە ڕۆحی ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ و بەرخۆدانی لەیلا گیوڤه‌ن پێشوازی لە نەورۆز دەکات
كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری نه‌ورۆزی بناری قه‌ندیل ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ٢١ی ئاداری ٢٠١٩ به ڕۆحی ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ و به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كرێت.
كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری نه‌ورۆزی بناری قه‌ندیل ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ٢١ی ئاداری ٢٠١٩ به ڕۆحی ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ و به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كرێت.
لە لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا کە لە لایەن کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز لە بناری قەندیل درا، ڕاگه‌یه‌نرا ڕۆژی ٢١ی ئاداری ٢٠١٩\١ی خاكه‌لێوه مه‌ڕاسیمێك و ئاهەنگێكی جەماوەریی گەورە بۆ پیرۆزبایی نەورۆز ساز ده‌كرێت. نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی قه‌ندیل به درووشمی «گیانی خۆڕاگری شیلادزێ؛ گیانی نەورۆزە، ئازادیی کوردستانە، ڕووخانی داگیرکارانە» پیرۆز ده‌كرێت.
هاوسەرۆکی شارەوانیی بناری قەندیل محەمەد حەسەن لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی دا و به ناوی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری نه‌ورۆزه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی خوێنده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «گەلی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان لە کاتێکدا بەرەو پێشوازیی نەورۆز دەچێت کە لە هەموو سەردەمێك نزیکتر بووه‌ته‌وه له ڕۆحی ڕاستەقینەی نەورۆز. نەوەکانی کاوەی ئاسنگه‌ر ئەمڕۆ لە هەموو بەرەکاندا لە دژی زوحاکی سەردەم؛ ئەردۆغان و چەتەکانی به‌رخۆدان ده‌كه‌ن.»
لە بەشێکی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژە بە ڕۆحی سەرکەوتنی شەڕڤانان و بەرخۆدانی لەیلا گیوڤه‌ن كراوه. تیایدا هاتووه: «لەکاتێکدا شەڕڤانانی ئازادی مزگێنی ڕووخانی داعشمان پێدەدەن، لەیلا گیوڤه‌ن وهاوڕێکانیشی بە بەرزڕاگرتنی ئاڵای خۆڕاگری لە دژی ئەردۆغان-ی خەلیفەی ڕاستەقینەی داعش، بوون بە هیوای ئاشتی، ئازادی و دیموکراتی بۆ گەلی کورد و هەموو گەلانی ناوچەکە. لە سەردەمێکی وەهادا ئێمەش وەکو گەلی بناری قەندیل بە ڕێکخستنی ئاهەنگێکی دەوڵەمەندی پیرۆزبایی، بەرەو پێشوازیی نەورۆزی ئەمساڵ دەچین.»
«لە قەندیلی سەربەرزەوە، لە قەڵای خۆڕاگری و شۆڕشەوە، ته‌واوی گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و هەموو دۆستانی کورد و ئازادیخوازان بانگهێشت دەکەین کە بەشداری بكه‌ن له ئاهەنگی پیرۆزبایی ئەم جەژنە مێژوویی و نەتەوەییە.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: « بۆنەکە بە ئامادەبوونی چەندین هونەرمەند و گرووپی هونەریی بەناوبانگی کورد پیرۆز ده‌كرێت. هەریەکە لە هۆزان دیار دەرسیم، ڕۆتیندا، کۆما چیایێ کورمانج، بەرهەم شەمامی، ئاوازه‌كانی چیا، کەریم خانی سورچی، ڕزگار و ئیسماعیل، کۆما شەهید سەرحەد، جاسم ساز و گرووپی فۆلکلۆری به به‌رهه‌مه‌كانیان به‌شداری له نه‌ورۆزی قه‌ندیلدا ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سوپرایزی دیكه‌ش هه‌یه.»
ساڵانه لە بناری قەندیل ئاهەنگی گەورەی پیرۆزبایی بەبۆنەی نەورۆز و تەواوی بۆنە نەتەوەییەکانەوە ڕێکدەخرێت. هەمیشە قەندیلی لانکەی شۆڕش دەبێتە ماڵێکی گەورە و دڵی بەهێز و گەورەی بۆ کوردان و ئازادیخوازان دەکاتەوە و بە سرووشتە جوانەکەیەوە لەگەڵ گوڵاڵە سوورەکانی ئەم وەرزە جوانەی وه‌ڵاتدا هەموان سەرسام دەکات.
s.m