قەڕەیلان: ئێدی جیهان دەنگی کورد دەبیستێت -١-

موراد قەرەیلان: دەوڵەتانی هەرێمەکە سەد ساڵە زوڵم لە گەلی کورد دەکەن، بەڵام جیهان نەیدەبیست. ئەمڕۆ دەنگی کوردان گەیشتووەتە هەموو جیهان. چەندێک نێودەوڵەتی ببێت، ئەوەندە بە کەڵکی کورد دێت.

موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە بەشذاری لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤی کرد و وڵامی پرسیارەکانی سەردار یەکتاشی دایەوە.

قەڕەیلان لە سەرەتادا باسی لەوەکرد، دوو شۆڕشگێر و دیپلۆماتی هێژا لە ١٥ی تشرینی یەکەمدا لە نزیکی سلێمانی بە شێوەیەکی نامەردانە شەهیدکران و وتی، "بە ڕێزەوە یادی هاوڕێ دەمهات و جەمیل دەکەمەوە و بەڵێن دەدەین تۆڵەیان دەکرێتەوە و بەڵێنی خۆمان بۆ شەهیدان دووپات دەکەینەوە. هیوادارین بەرپرسانی شارەکە هێرش و کۆمەڵکوژیەکە ئاشکرا بکەن.

قەڕەیلان هەروەها یادی شەهیدانی ڕۆژئاوای کردەوە و ڕایگەیاند، بە بەردەوامیدان و بەهێزکردنی تێکۆشانی ئازادی کوردستان یادی شەهیدەکان دەکەنەوە.

قەڕەیلان ئاماژەی بە ١ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی کۆبانێ و ٢ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی ڕۆژئاوا کرد و وتی، "گەلی کورد و دۆستەکانی بە شێوەیەکی فراوان پێشوازیان لەو دوو ڕۆژە کرد. یەکەمجارە بەم شێوەیە بە ملیۆنان کەس پشتگیری لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردستان دەکەن. ئەمە ئاستێکی هێژا و گرنگە. لە ئاستی جیهاندا شتێکی نوێیە. سڵاوی خۆم بۆ هەموو ئەو کەسانە دەنێرم کە لە جیهان و کوردستان کە بەشذاریان لەم دوو ڕۆژەدا کردووە. ئەم هەڵوێست و خاوەنداریە بۆ هەموو بەرخۆدێران دەبێتە هێزێکی گەورە.

لەم قۆناغەدا هەستی نەتەوەیی گەلەکەمان بەهێزتر بوو، لە هەموو کوردستان خاوەندارێتی فراوان بوو و ڕۆژ بە ڕۆژ فراوانتر دەبێت. بە تایبەتی گەلی باشووری کوردستان خاوەن ڕۆڵێکی گەورەبوون. لە کاتی کۆبانی دا گەلەکەمان لە باکوور خاوەنداریەکی گەورەیان کرد. ئێتاش پێشەنگایەتی خاوەندارێتی دەکات. بە تایبەتی گەنجانی کورد لە باشووری کوردستان بەشذاریان لە بەرخۆدان کرد. هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

هێزی ڕای گشتی، هێزی سەرکەوتنە

زۆر گرنگە ٢ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی جیهانی ڕۆژئاوا پیڕۆز کرا و لە هەموو جیهان ڕای گشتی پشتگیریەکی زۆری نیشاندا. لەم سەردەمەدا کاتێک باسی هێز و دینامیکە بنەڕەتیەکان دەکرێت، هێزی ڕای گشتی لە ڕیزی سێیەمیندایە. بەڵام ئەم ڕووداوانەی دوای ئەوەی ئاشکرا کرد، ئەگەر هێزی گشتی بەهێز ببێت و ڕاست بەکاربهێنرێت ، دەبێتە هێزی سەرەکی. فشاری هێزی گشتی بۆ سەر دەسەڵات گەورەیە و بەو هۆیەوە خاوەن ڕۆلێکی گەورەیە.

پیلانگێڕیەکە لەدژی دەستکەوتەکانی هەموو کوردە

قەڕەیلان ڕایگەیاند، هێرشەکانی ٩ی تشرینی یەکەم بەرامبەر ڕۆژئاوا و باکووری سوریا پیڵانگێڕیە و وتی، "ئەم هێرشەکە هەر لە خۆیەوە دەستیپێنەکرد. پیلانگێڕیەکە زۆر فراوانترە. ئەم پیلانگێڕیە نوێیە لەگەڵ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ دەکاتە ئامانج هەروەها لەدژی دەستکەوتەکانی هەموو گەلی کوردە. خاوەن تایبەتمەندیەکی بەم شێوەیە. ڕێککەوتنی ئاکەپە و مەهەپە و ڕژێمی ئەرگەنەکۆنو نەژادپەرست و نەتەوەپەرست، دەسەڵاتێکی ئاسایی نین. ئەو هێزانە لەدژی ئازادی، هەبوون و دەستکەوتەکانی کورد، دەستیان بە پیلانگێڕیەکی نوێ کر. بەو هۆیەوە هێرشەکە زۆر فراوانە.

بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان جێبەجێ بکەن دۆخێکی ژەئۆ – ستراتیژیکی تورکیایان پێشکێش کرد. ئەمریکا و ڕووسیا بە پێیان دەڵێن هێزی سوپەر، بە هەندێک ڕێگە و ڕێباز بەشداری ئەم پیلانگێڕیە بوون. کەس نازانێت ئەردۆغان و تڕەمپ لەبارەی چیەوە قسەیان کرد، مامەڵەیەکی قێزەونی چۆنیان کرد. ئەو دۆخە بۆ ئەردۆغان و پوتینیش ڕاستە. بەیەکەوە پلانێکیان ئامادە کرد. ئامانجەکە لەناوبردنی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکی گەلانی باکوور و ڕۆژئاوای سوریایە. ئەردۆغان وتی، بە قولایی ٣٢ کیلۆمەتر و درێژایی ٤٤٤ کیلۆمەتر هەرێمی ئارام دروست دەکەن. دیارە لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ زلهێزەکان ڕێککەوتوون. گلادیۆی ناتۆ لە پشت ئەم پلانەوەیە. ئاشکرایە لەدژی گەلی کورد پلانێکی نوێیان ئامادە کردووە.

لەدژی هێزی دووەمی نسوپای ناتۆ و تەکنەلۆژیا و چەتەکانی، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ١٠ ڕۆژی دەستپێک و ٢٦ ڕۆژی دواتر بەرخۆدانێکی بێوێنەیان نیشاندا و بەردەوامە. سڵاو بۆ ئەو بەرخۆدانە دەنێرین. لە هەمان کاتدا گەلەکەمان پشتگیریەکی بەهێزی نیشاندا. عەرەب. سوریانی و ئاسوری و گەلی کورد یەکیان گرت و یەکتریان بە تەنها نەهێشت. هەم شەڕڤانان و هەم هۆزەکان و هەموو گەلانی هەرێمەکە لەدژی هێرشە داگیرکەریەکان هەڵوێستێکی واتاداراین نیشاندا. بەم شێوەیە کاریگەریەکی زۆر دروست بوو."

قەڕەیلان لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، "بەرخۆدانی گەلی کورد، ڕێ و ڕێبازەکەیان، بە تایبەتی شەڕ و تێکۆشانەکەیان لە ٧-٨ ساڵی ڕابردوودا لەدژی دواکەوتوویی ئەلنوسرە و داعش کاریگەریەکی زۆر لە سەر ڕای گشتی جیهان دروست کرد و بە و هۆیەوە ڕای گشتی جیهان خاوەنداریان لە گەلی کورد کرد."

قەڕەیلان ئاماژەی بە هەڵوێستی ئەمریکا و ڕووسیا لەبارەی هێرشە داگیرکەریەکان کرد و ڕاشیگەیاند، بۆ ڕاگرتنی شەڕ و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارەیەک کۆبوونەوە ئەنجامدران و پڕۆژە ئامادەکران. بەلام ئەمریکا و ڕووسیا لەدژی ڕاگرتنی شەڕ وەستانەوە و ڤیتۆیان کرد. نەیانهێڵا شەڕ ڕابگیرێت. جێی سەرنجە هەردوو هێزەکە کە لە زۆر ڕووەوە ناکۆکن، لە سەر ئەم بابەتە یەکیان گرت.

قەڕەیلان وتی، "تا ئێستا ئامانجی و داواکاری تورکیا بەدینەهاتووە، بەڵام هێشتا سوورە لەسەری."

جیهان لەگەڵ کوردە، بەرخۆدانی سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتی بەردەوامە

قەڕەیلان ئەوەی خستەڕوو، لەوانەیە گرێ سپی و سەرێکانی لە لایەن داگیرکەرانەوە داگیرکرابێت. بەڵام گەلی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ناو دڵی جیهاندا پشتگیریەکی زۆریان وەرگرت. بەرخۆدانی سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتی بەردەوامە. ڕەوش و ڕووداوەکانی باکوور وڕۆژهەڵاتی سوریا نیشانەی ئەوەیە، کورد لە سەر پێیە، ئامانج و پلانی داگیرکەران سەرنەکەوتن و لە ڕاستیدا کورد سەرکەوت. بێگۆمان بەرخۆدان لە سەر ئەو بناغەیە بەردەوام دەبێت. دۆخەکە بەم شێوەیەیە.

نێودەوڵەتیبوونی پرسی کورد

لە لایەک ئەمریکا و لە لایەکیش ڕوویسا ڕێککەوتن ئیمزا دەکەن ئەمەش نیشانەی پلانێکی گەورەیە. لەبەرئەوەی گەورەترین هێزی جیهان لەناو ئەم کاردەدایە. هێزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش سیاسەتێک بەڕێوەدەبەن. ڕووسیا هاتە هەرێمەکە، دواتر هێزەکانی دەوڵەتی سوریا هاتن بۆ هەرێمە. ئەمریکا و دواتر گەڕایەوە. ئەمانە نیشان دەدەن پرسی کورد نێودەوڵەتی بووە. لە ئەنجامی پەیمانی لۆزاندا کە پەیمانێکی نێودەوڵەتی بوو کوردستانیان کردە چوار پارچە. ئەمە دەشارنەوە. دەوڵەتانی هەرێمەکە سەد ساڵە زوڵم لە کورد دەکەن. دڕندەیی دەکەن. بەڵام تا ئێستا جیهان دەنگی کوردی نەدەبیست. بەڵام ئێدی دەنگی گەلی کورد و کوردستان دەکاتە هەموو جیهان. ئەگەر ئێستا هێزەکانی جیهان دەچنە ڕۆژئاوا ئەوە زیان دروست ناکات. کێشەی کورد هەرچەند نێودەوڵەتی بکرێت، ئەوەندە لە بەرژەوەندی کورد دایە.

ف.ق