قەڕەیلان: بەرخۆدانی جەنگی ڕۆژئاوا سەردەکەوێت

موراد قەڕەیڵان ڕایگەیاند، پێویستە هەموو کەسێک لەدژی ئەم داگیرکەریە نامەردەی فاشزیمی ئاکەپە-مەهەپە بووەستێتەوە، بەرخۆدانی پیرۆز گەورە فراوان بکەن. ڕۆژانی داهاتوو سەرکەوتن بەشی گەلان دەبێت. دەوڵەتی تورکی فاشیست تێکدەچێت. بەرخۆدانی جەنگی ڕۆژئاوا سەردەکەوێت.

موراد قەڕەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لە بەرنامەی تایبەتی ڕادیۆی دەنگی وڵات وڵامی پرسیارەکانی سەردار یەکتاشی دایەوە.

'دەوڵەتی تورک لە بەرچاوی جیهان کۆمەڵکوژی دەکات'

قەڕەیلان ئاماژەی بەوەدا، ئێمە لە سەردەمێکی زۆر مێژوویی داین. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرچاوی هەموو جیهان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سیاسەتی قڕکردن بە شێوەیەکی دڕندانە بەڕێوەدەبات. شەڕێکی بێهاوسەنگی و بێ پێوانە بەرێوەدەبات. لە لایەک گەلانی باکوور و ڕۆژئاوای سوریا هەن کە بۆ شەرەف، هەبوون و ئازادی خۆیان بەرخۆدان دەکەن و لە لایەکی دیکە دەوڵەتێکی دڕندە هەیە کە خاوەنی تەکنیکی پێشکەوتووی سەردەمە. شەڕێکی بەم شێوەیەی بێدادپەروەری هەیە.

'هێرشێکی دژی مرۆڤایەتیە'

قەڕەیلان ڕاشیگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی ئەلنوسرە و داعش کە بەرماوەی ئەلقاعیدەن هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژئاوای سوریا و وتی، "ئەم هێرشە بۆ ڕزگارکردنی داعشیە. لەم چوارجێوەیەدا لەدژی هەموو مرۆڤایەتیە. هەندێک لایەن ناڕەزایی لەبەرامبەر هێرشەکان نیشان دەدەن، بەڵام هەر ناڕەزایی یە و قسەیە. بەلام لەبەرچاوی هەموو جیهان هێرشێکی بێپێوانە ئەنجامدەدرێت. ئەو شەڕەی ئێستا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەجێت، بە تەنها لەدژی بەرخۆدێرەکان نییە. نەخۆشخانەکانیان بۆمبەباران کرد، شوێنی نیشتەجێبوون و عەمباری ئاو و فڕنی نان، هەمووی بووەتە ئامانج. هەروەها دەوروبەری ئەو زیندانانەی کە داعشی تێدایە بۆردومان دەکرێت. بەم شێوەیە دەیانەوێت دیلەکانی داعش بڕفێنن.

'ئەگەر هاوپەیمانان لەدژی داگیرکەرین، با ناوچەی دژەفڕین راگەیەنن'

قەرەیلان ئەوەی خستەڕوو، دەولەتی تورک لەبێش چاوی هەموو جیهان تاوان دەکات و وتی، "تاوانی دڕندەیی لە بەر چاوی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت و ئەوانیش تەنها سەیری دەکەن. هاوپەیمانان لە ڕاگەیەندراوەکانیاندا دەلێن، لەدژی داگیرکەرین، 'ئەگەر هاوپەیمانان لەدژی داگیرکەرین، با ناوچەی دژەفڕین راگەیەنن. دەتوانن ئەوە بکەن. لەبەرئەوەی ناوچەکە لە کۆنتڕۆڵی ئەواندایە. ئەگەر ئەو کارە بکەن، هاوسەندی دەگۆرێت و دەولەتی تورک ناتوانێت بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش بکات. ئەگەر نەیکەن واتە سەمیمی نین. ئەمە ڕاستیەکی ئاشکرایە. لە پشت پەردەی هێرشی داگیرکەری ئەوە هەیە. لە سەر بناغەی بەرژەوەندیەکانە. بەو هۆیەوە ئەمە وەک پیلانگێڕیەکە. زلهێزەکان داگیرکەریان لە بەرژەوەندی خۆیاندا بینی و رێگەیان بە دڕندەیی ئاکەپە – مەهەپە دا.

'لە جەنگی ڕۆژئاوا دا گەلی کورد سەردەکەوێت'

قەڕەیلان وتیشی، "یەکەمجارە بەم ڕادەیە خاوەنداری لە دۆزی ئازادی و بەرخۆدانی گەلی کورد دەکرێت و پشتەوانی لێدەکرێت. هەرچەندە هەندێک هێز پیلانیان گێڕا و نامەردیان کرد، بەلام گەلانی جیهان، ویژدانی ڕای گشتی لەدژی ئەو داگیرکەریە هەستانە سەرپێ و ناڕەزاییان دەربڕی. لە ئەمریکا تا هیندستان لەدژی داگیرکەری ناڕەزایی هیە. ئەمەش بە ڕاستی پشتگیریەکی بەهێزە و دەرفەتێکی گەورەیە بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان. شەرڤانانی قەسەدە و گەلەکەمان بەم پشتگیریە گەورەیە داگیرکەری و وەحشیگەری تێکدەشکێنن. دەرفەتی ئەوە هەیە.

لە لایەک دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و فاشیتی قڕکەر دڕندەیی لەدژی گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرێوەدەبەن و بە شێوەیەکی بێپێوانەیی هیرش دەکەن و شەرڤان و گەلەکەمان شەهید دەکەن، فیداکاریەکی گەورە دەکرێت و باری گەلەکەمان قوڕسە. بەڵام دوژمن لەناو خۆیدا تووشی کیشەی گورە بووەتەوە. لەناو قەیران دایە و بە تەنهایە. ئێمە بڕوامان وایە تێکؤشانی ئازادی کوردستان سەردەکەوێت. لە بەرخۆدانی جەنگی ڕۆژئاوا دا فاشیم تێکدەشکێت و گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە سەردەکەون.

'دەوڵەتی تورک خۆی نسێبین بۆمبەباران دەکات'

قەڕەیلان ئاماژەی بە دۆخی درۆیین و دووڕوویەتی ئاکەپەدا و وتی،"ئەوانەی لە نسێبین وتیان"پێویستە بەرد لە سەر بەرد نەمێنێت و سەر لە سەر لاشە جیابکرێتەوە" هەمان ئەوانەن کە ئەمرۆ نسێبین تۆپباران دەکەن. دەڵێن، "قەسەدە بە تۆپ و هاوەن نسێبین، کانی خەزالان و پرسووسی بۆمبەباران کردووە. بەلام بەرپرسانی قەسەدە راگەیەندراویان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند ئەو بانگەشانە درۆن و ئەوان تۆپبارانیان نەکردووە. گەلەکەمان لە نسێبین بە شێوەیەکی بوێر جوولایەوە و ڕاستی ڕووداوەکەی ئاشکرا کرد. لە میدیاکاندا هەندێک دیمەن بلاوکرانەوە کە نیشانەی ئەوەیە، تۆپ و هاوەنەکانی تورکیان. واتە تورکیا هاوەنی گرتووەتە نسێبین و ئەو دەڤەرانە بۆردومان دەکات. گەلی نسێبینی وڵایپارێز و هێژا ئەوەیان ئاشکرا کرد. هەمان شت لە پرسووسیش هەبوو، دەوڵەت خۆی تۆپ و هاوەنی گرتە ئەو ناوچەیە.

بۆچی بە ئەنقەست تۆپ و هاوەن دەگرنە نسێبین و پرسووس؟ بەهۆی ئەوەی گەلی ئەو ناوچەیە وڵاتپارێزن و وڵاتپارێزیان بەهێزە. بەو هێرشە دەیانەوێت بە جارێک دوو نیشانە بپێکن. یەکەمین: بە کوشتنی گەلەکەمان لە نسێبین و پرسووس دەیانەوێت گورزێک لە گەلەکەمان بدەن، گەل و پارتی لەیەکەوە داببرێنن و مۆڕالیان بشکێنن. دووەمین: بە جیهان بڵێن، سەیرکەن قەسەدە خەڵکی مەدەنی دەکوژێت، ئێمەش بۆیە لەدژی قەسەدە ئۆپەراسیۆن دەکەیەن. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بۆ ئەوەی پلانەکانیان جێبەجێ بکەن ژن و منداڵانی نسێبین و پرسووسیان تۆپباران کرد و خەڵکی ئێمەیان شەهید کرد. ئەوەندە نامەردن و ئەوەندە دووڕوون. پێویستە گەلەکەمان بزانێت، بە دەستی فاشیستەکانی تورک هاوڵاتیەکانمان لە پرسوود و نسێبین شەهید بوون.

'لەو دەڤەرە مێژوو دەنووسرێتەوە'

قەڕەیلان ڕاشیگەیاند، گەلی ڕۆژئاوا لەناو بەرخۆدانێکی گەورەدایە و وتی، "بێگۆمان شتێکی ئاسان نییە بەرخۆدان لە ئاستێکی بەم شێوەیەدا بکرێت. ئەم بەرخۆدانە لە دڵەوەیە و هەستی پێدەکەن. وەک ئەوەی بەر لە ئێستا وتم، ئێمە هەموو کاتێک لەگەڵ خەڵکی خۆمانداین. هەموو بەرخۆدانەک زەحمەتی و باجی دەوێت. گەلەکەمان لە قۆناغێکی بەم شێوەیەدا بەرخۆدان دەکات. چوار ڕۆژە بەرخۆدانێکی زۆر گەورە دەکرێت. لەو دەڤەرە دیرۆک دەنووسرێتەوە. بە تایبەتی لە سەرێکانی و گرێ سپی و لە هەموو هێڵی سنوری مێژوو سەر لەنوێ دەنووسرێتەوە. بەرخۆدانی شەرڤانانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە و گەلەکەمان بەرخۆدانێکی مێژوویی یە و هێژایە. بەم بۆنەیەوە سڵاو و ڕێز بۆ هەموو شەرڤانان دەنێرین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. بەڕێزەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە. بیستمان هەڤرین خەلەف هاوسەرۆکی پارتی داهاتووی سوریا لە ئەنجامی هێرشێکی نامەردانەدا شەهید بووە. ئێمە شەهیدانی بەرخۆدانی پیرۆز وەک شەهیدی خۆمان دەبینین و بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە و تۆڵەیان دەکەینەوە."

'دەوڵەتی تورک هێرشدەکاتە سەر سیستم و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر'

قەڕەیڵان ئەوەی خستەڕوو، هیچ پەیوەندیەکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە تورکیا و باکووری کوردستان نییە و وتی، "هەندێک کەس ئەم سیستم و شەڕەکە بە پەکەکەوە دەبەستێتەوە. بەڵام هیچ پەیوەندیەکی بە پەکەکەوە نییە. راستە پەیوەندی پەکەکە بە پارچەکانی دیکەی کوردستانەوە هەیە، بەڵام ئەوەی باسی دەکرێت ولاتێکی ٥ ملیۆن کەسییە. بەڕێوەبەرایەتیەکی خۆسەری خۆی هەیە. بەرێوەبەرایەتیەکە لە کورد، عەرەب، سوریانی و ئاشوری پێک دێت. ئەوم هێرشە هێرشی قڕکردنی ئەو گەلانەیە. دەوڵەتی تورک لەو دەڤەرە لە دژی ڕێکخستنێک شەڕ ناکات. یەکسەر هێرش دەکاتە سەر سیستم و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر. پێویستە هەموو کەسێک بزانێت، ئەوەی دەوڵەتی تورک دەیەوێت بیکات قبوڵنەکردنی شێوەی ژیانی کوردانە و دەیەوێت لەناوی ببات. کاتێک بە تۆپ و فڕۆکە هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نالیت، لە کێ دەکەوێت، لە عەرەب، ئاشووری کورد. ئەم ڕژێمە فاشیستە دوژمنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە، دوژمنی گەلانی ئەو دەڤەرەیە و هێرش دەکاتە سەر هەموویان. بەڵام سەرکەوتن بۆ گەلانی بەرخۆدێرە و لەو چوارچێوەیەدا سڵاو بۆ گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەنێرین و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

ف.ق