قەیومەکەى ئاکەپە لە وان بۆ شەڕی ئیدلب پارە لە کارمەندانی شارەوانى دەسەنێت

پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە وان بڕیاریدا، لە هەڵمەتێکدا بە ناوی هاوکاریکردنى چەتەکان لە ئیدلب پارە لە کارمەندانى شارەوانى کۆبکرێتەوە.

پارێزگاری وان، کە هاوکات قەیومی داسەپێنراوى ئاکەپەیە بەسەر شارەوانیى وان دا و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری بە پەلە "فەرمانى ئیدلب" بۆ هەموو ئەو شارەوانیانە نارد، کە ئاکەپە لە رێگەى قەیومەوە دەستی بەسەردا گرتوون.

فەرمانەکە و پارە کۆکردنەوەکە بە ناوی "ئێمە پێکەوەین، ئێمە لەگەڵ ئیدلبین" بەڕێوەدەچێت و بەپێى زانیارییەکان، بۆ کۆکردنەوەى پارە گوشار خراوەتە سەر هەموو کارمەندان و فەرمانبەرانى شارەوانی.

نووسراوێک بە ئیمزای پارێزگار م. ئەمین بیلمەز بۆ شارەوانییەکان و هەموو دامودەزگا گشتییەکان نێردراوە و لە نووسراوەکەدا ناو ئەو ژمارە بانکیانەش نووسراون، کە دەبێت کارمەندان و فەرمانبەران پارەى تێبکەن.

ژ.ت