دووران كاڵكان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی «ئولكه‌ده‌ن - Ulkeden»ی كه‌ناڵی «مه‌دیا هابه‌ر - Medya Haber» سه‌رنجی خسته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركردنی هه‌رێمی خواكوركی باشووری كوردستان.
كاڵكان ڕایگه‌یاند، «ئه‌و هێزه‌ی كۆماری توركیا به‌ڕێوه‌ده‌بات، جا [ده‌وڵه‌تی قووڵ] بێت یان [ده‌وڵه‌تی شاراوه] و [سوپه‌ر گلادیۆ]، پیلان و پڕۆژه‌یه‌كی داگیركارییان هه‌یه بۆ داگیركردنی عه‌فرین تا خواكورك. ئه‌جێندایه‌كی شاراوه‌یان هه‌یه كه ئه‌ویش داگیركردنی هه‌رێمی عه‌فرینه تا ده‌گاته خواكورك. واته بۆ داگیركردنی ڕۆژئاوا و باشووری كوردستانه. لای ڕۆژئاوای ئه‌م پیلانه عه‌فرین، لای باشووریشی خواكورك - برادۆسته.»
كاڵكان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت سوود له هه‌لومه‌رجی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌مه‌وه وه‌رگرێت و به ده‌رفه‌ته‌كانی شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانی ئه‌م جه‌نگه و بێ ئیراده‌كردنی هه‌ندێك هێز به ئامانجه‌كه‌ی بگات. گوتیشی، «ئه‌مه ئاشكرا بووه. بێ هۆ نییه كه لایه‌كی ئه‌م پیلانه له‌سه‌ر عه‌فرینه و لایه‌كه‌ی دیكه‌شی خواكوركه. داگیركه‌ر سنوور دیاری ده‌كات. خۆی له خۆیدا ته‌یب ئه‌ردۆغان چه‌ند جار باسی ئه‌مه‌ی كردووه. خه‌یاڵێكی له‌م شێوه‌یه و پیلان و پڕۆژه‌یه‌كی وه‌های هه‌یه. هه‌ر ده‌رفه‌تێك ببیننه‌وه ده‌یقۆزنه‌وه. دیاره ئه‌گه‌ر هێزه‌كه‌یان به‌شی ئه‌وه بكات هه‌لێك ده‌قۆزنه‌وه و ئه‌مه ده‌كه‌ن. واته ئه‌گه‌ر بتوانن ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان داگیر ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌كرێت جموجۆڵی داگیركارییه.»
كاڵكان سه‌رنجی خسته سه‌ر لایه‌نی سه‌ربازیی ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی ڕژێمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په و گوتی، «له نیسانی ساڵی ٢٠١٨ هێزه‌كانی داگیركه‌ر له گردی لێلیكان جێگیر بوون. با لێكۆڵینه‌وه بكرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ساڵێكدا چه‌ند سه‌رباز له‌و گرده كوژراون. سه‌رۆكی فه‌رمانداره‌تیی گشتی و وه‌زاره‌تی به‌رگری باسی ئه‌مه ناكه‌ن و درۆ ده‌كه‌ن. ڕاستییه‌كان ئاشكرا ناكه‌ن. گه‌ریلاكان هه‌موو ڕۆژێك چالاكییان كرد، وه‌هایان كرد كه گردی لێلیكان وه‌ك تهلیسهخیزی لێ بێت. گه‌ریلا چه‌ند جارێك گرده‌كه‌ی خسته ژێر كۆنتڕۆڵ. دووباره سه‌ربازیان دابه‌زاندنه‌وه. له ده‌ستی گه‌ریلادا دیمه‌ن هه‌ن و هه‌موو كه‌س ئه‌مه ده‌بینێت. واته ئه‌مه ده‌نگۆ نییه.»
«داگیركه‌ران ئێستا گه‌یشتوونه‌ته خاڵێك كه ناتوانن له لێلیكان بمێننه‌وه. بۆیه یان ده‌بوایه ده‌ستیان لێر بهردابوایه و ڕۆیشتبان، یان ده‌بوایه ئاسایشی گرده‌كه دابین بكه‌ن. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یكه‌ن بۆ دروستكردنی هێڵێكی ئه‌منیی سه‌ربازییه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گردی لێلیكان. سه‌ربازیان له هه‌موو گرده‌كانی باكوور، ڕۆژهه‌ڵات، باشوور و ڕۆژهه‌ڵات دابه‌زاندووه. هه‌وڵ ده‌ده‌ن گونده‌كانی باشوور به گوندنشینان چۆڵ بكه‌ن. به‌تایبه‌تی به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆست ده‌كه‌ن و گوندنشینان ده‌كوژن. ده‌گوترێت هێزه‌كانی په‌ده‌كه و هێزه‌كانی سه‌ر به عێراقیش بریندار بوون. زانیاریی وردمان هه‌یه. ده‌یانه‌وێت به چۆڵبوونی ئه‌و گوندانه ده‌وروبه‌ر كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و سه‌ربازانی گردی لێلیكان بپارێزن. چونكه وه‌هایان لێ هاتووه كه ناتوانن له‌و گرده بمێننه‌وه.»
ئه‌و حه‌وت گرده چۆن ده‌پارێزرێن كه بۆ پاراستنی گردی لێلیكان ئاماده ده‌كرێن؟
دووران كاڵكان له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، «هێزه داگیركه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گردێك كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، حه‌وت گردی دیكه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه. باشه، كێ ئه‌و حه‌وت گرده ده‌پارێزێت؟ با بڵێین ئه‌و حه‌وت گرده‌یان پاراست، گرده‌كه‌ی پشته‌وه‌یان چۆن ده‌پارێزن؟ گردێك ئه‌وه‌نده كرایه ئامانج كه سوپای تورك له ماوه‌ی ساڵێكدا زۆرترین سه‌ربازی لێ كوژرا. له‌مه‌ودوا له حه‌وت گرد، حه‌وت قات زیاتر گورزی لێ ده‌درێت. ئامانجی نوێ بۆ گه‌ریلا په‌یدا ده‌بێت، مه‌یدانی نوێ بۆ چالاكییه‌كان دروست ده‌بێت. ئه‌و ئامانجانه په‌یدا ده‌بن كه ده‌كرێت به‌ئاسانی لێیان بدرێت. ئه‌مه ڕاستییه‌كه. ئه‌وان ناتوانن گردی لێلیكان بپارێزن. له‌به‌رئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێت گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری گرده‌كه چۆڵ بكرێن. هه‌ر وه‌ك چۆن له عه‌فرین كوردانیان له شوێنی خۆیان ده‌ركرد و ٥%یان نه‌مان، ئێستاش به چۆڵكردنی گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆست ده‌یانه‌وێت ئه‌و گرده و سه‌ربازه‌كانیان بپارێزن. ئه‌مه هه‌وڵێكی له‌ناوبردنه.»
پێویسته كوردان بزانن؛ توركیا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق ڕێككه‌وتووه
كاڵكان ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كه به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گوتی، «له‌و گوندانه‌ی بۆردومان ده‌كرێن، سه‌ربازانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌ن. ئه‌وان ڕێگه‌یان داوه. فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی له‌و باره‌یه‌وه لێدوانی دا. ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یان پێ نهدابوان، نه‌یانده‌توانی هیچ یه‌كێك له‌و هێرشانه ئه‌نجام بده‌ن. نه‌یانده‌توانی به‌م شێوه‌یه بێنه ناوچه‌كه. ویستیان له وشكانییه‌وه له‌شكركێشی بكه‌ن، گه‌ل له چه‌ند شوێنێك ڕێگه‌یان نه‌دا. بۆیه نه‌یانتوانی ئه‌مه بكه‌ن. پێویسته بزانرێت كه هێرشێكی داگیركاری له ئارادایه.»
بانگەواز بۆ پەدەکە و یەنەکە: ئێمە با پێکەوە خۆڕاگری بکەین
دووران كاڵكان باسی له هه‌ڵوێستی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان (یه‌نه‌كه) كرد و گوتی، «ئه‌و هێزانه تا ئێستا هیچیان نه‌كردووه. ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌م هۆشدارییان پێ بده‌ین هه‌م بانگێكیان لێ بكه‌ین. هۆشداریی ئێمه ئه‌وه‌یه؛ ئه‌مه هێرشه، داگیركارییه. له دژی هه‌موو كوردانه. بانگه‌وازه‌كه‌شمان ئه‌وه‌یه؛ ئێمه ئاماده‌ین پێكه‌وه له دژی ئه‌م داگیركارییه به‌رخۆدان بكه‌ین. یه‌كگرتوویی پێویسته. له‌م چێوه‌یه‌دا هه‌ندێك شت هه‌یه كه به‌تایبه‌تی ده‌مانه‌وێت به په‌ده‌كه‌ی بڵێین. ئێمه ده‌بیستینه‌وه كه داگیركه‌ر له‌گه‌ڵ په‌ده‌كه له په‌یوه‌ندی و ڕێككه‌وتندان. ده‌گوترێت، ده‌وڵه‌تی تورك هه‌وڵ ده‌دات له لای باكووره‌وه ئه‌و گردانه كۆنتڕۆڵ بكات، په‌ده‌كه-ش ده‌یه‌وێت گرده‌كانی لای باشوور كۆنتڕۆڵ بكات. پێشمه‌رگه‌كانی په‌ده‌كه ده‌یانه‌وێت ناوچه‌ی گۆشنه، به‌ربزن، كانی كرێژ، گرده‌كانی سه‌ره‌وه له سنووری عه‌شیره‌تی برادۆست كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.»
«به‌م شێوه‌یه ئاشكرا ده‌بێت كه هێزه‌كانی په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ سوپای تورك دژبه هێزه‌كانی په‌كه‌كه ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت، زۆر مه‌ترسیداره. ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی په‌ده‌كه هاوشێوه‌ی ساڵی ١٩٩٧ له پیلانێك‌دا بێت، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدات ئه‌م هه‌رێمانه كۆنتڕۆڵ بكات و ڕێگری له به‌رخۆدانی گه‌ل و گه‌ریلا له دژی داگیركاریی تورك بكات، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدات ئه‌م كاره له دیوی باشووره‌وه بكات، به‌و مانایه‌یه دێته نێو ئه‌م شه‌ڕه. ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش شه‌ڕ ده‌بێت، پێویسته هه‌موو كه‌س ئه‌مه بزانێت. لێره‌وه به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێم، هۆشداری ده‌ده‌م؛ ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ن وه‌ك ساڵی ١٩٩٧ بكه‌ن و به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك هه‌وڵ بدات له‌پشته‌وه له گه‌ریلا بدات، ئه‌وا شه‌ڕ دێته ئاراوه. ماوه‌ی ١٢ ساڵه هه‌موو بنكه‌كانی په‌كه‌كه به ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا - توركیا له باشوور بۆردومان ده‌كرێن. به‌و هۆیه‌وه سه‌دان گه‌نج كوژران. كه‌س حیساب بۆ ئه‌وه ناكات. پێیان وایه وه‌ك جوگرافیای كوردان، مرۆڤه‌كانی خیزی تهلیسن. وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت هه‌ر كات بیه‌وێت هێرش بكات. به‌م شێوه‌یه نابێت. له‌به‌رئه‌وه پێویسته ڕای گشتی بزانێت، به‌تایبه‌تی ڕای گشتیی كورد بزانێت. با دواتر كه‌س ئێمه تاوانبار نه‌كات. ئه‌گه‌ر په‌ده‌كه هه‌وڵ بدات له بنكه‌كانی ئێستایه‌وه تۆزێكی دیكه به‌ره‌و هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا بێت، به‌و واتایه‌یه هاتووه‌ته نێو ئه‌م شه‌ڕه. وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش شه‌ڕ ده‌بێت. ئێمه به‌م شێوه‌یه لێی تێده‌گه‌ین و به‌م شێوه‌یه‌ش جموجۆڵ ده‌كه‌ین. به‌شێوه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ین. ئێمه نامانه‌وێت به‌م شێوه‌یه بێت. بانگهێشتیان ده‌كه‌ین؛ وه‌رن پێكه‌وه له دژی داگیركاریی تورك شه‌ڕ بكه‌ین، وه‌رن گونده‌كانی كوردان بپارێزین. با وابكه‌ین گوندنشینانی برادۆست بتوانن له ناوچه‌كانی خۆیان به‌ئازادی بژین و خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی خۆیان بن.»
گه‌لی برادۆست له‌گه‌ڵ گه‌ریلا ده‌بێت و گه‌ریلاش ده‌یانپارێزێت
دووران كاڵكان په‌یامێكی ئاراسته‌ی باشووری كوردستان كرد و گوتی، «بزووتنه‌وه‌كه‌مان بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی گه‌له‌كه‌مان له باشوور كردووه كه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه. به‌ڕاستی پێویسته به ڕۆحی شیلادزێ به‌رخۆدان بكه‌ن. به‌رخۆدان هه‌موو ناوچه‌كان بگرێته‌وه و خاوه‌نداره‌تی له گه‌لی برادۆست و گونده‌كانی برادۆست بكه‌ن.»
«بانگه‌وازمان بۆ گه‌له‌كه‌مان له برادۆست-یش هه‌یه؛ ئێوه دۆستی ئێمه‌ن و سڵاوتان ئاراسته ده‌كه‌ین. له‌نزیكیشه‌وه ده‌تانناسین. به‌باشی دوژمن بناسن و بزانن هێزی به‌رانبه‌رتان كێیه. ئێمه نه‌مانده‌ویست وه‌ها بێت، به‌ڵام دوژمن هێرشێكی وه‌ها به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنێت. له دژی ئه‌و هێرشه جگه له به‌رخۆدان هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه نییه. له‌وانه‌یه تووشی ئازاری سه‌خت بین، زیانمان پێ بگات، زه‌حمه‌تی زۆر بكێشین، به‌ڵام به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌رخۆدان ده‌كه‌ین. گه‌ریلا ئێوه ده‌پارێزێت. هێز بده‌نه گه‌ریلا و پشتگیری لێ بكه‌ن. له دژی دوژمن و نۆكه‌ره‌كانیان بوه‌ستنه‌وه. ده‌وڵه‌تی تورك ته‌نگه‌تاو بووه و گومانی تێدا نییه كه شكست دێنێت. با كه‌س له‌م بابه‌ته‌دا نه‌ترسێت و پاشه‌كشه نه‌كات. ئێمه ده‌بینه یه‌ك و خۆڕاده‌گرین. داگیركه‌ر ناتوانێت له‌م ناوچانه هه‌نگاوێكیش به‌ئاسانی بنێت. ناتوانێت زیاتر بمێنێته‌وه و ناچاره هه‌ڵبێت. له‌به‌رئه‌وه هۆشیار بن له به‌رانبه‌ر ئه‌و پیلانانه‌ی ئاكه‌په و خائینه‌كان ده‌یگێڕن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن عه‌شیره‌ته‌كان فریو بده‌ن. سازش مه‌كه‌ن، گوێیان لێ مه‌گرن و ده‌ریانكه‌ن. به‌پێچه‌وانه‌وه، له دژی داگیركاریی فاشیستی سهركهوتكار ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌ریلا یه‌كگرن و به‌رخۆدان بكه‌ن. ئه‌مه سه‌ربه‌رزییه، شه‌ڕه‌فه، ئاینده‌یه، ئازادییه. پێویسته هه‌موو گه‌لی برادۆست به‌و هێزه‌ی كه له مێژوو وه‌ریده‌گرێت ئه‌م كاره بكات. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رخۆدان بكه‌ن سه‌رده‌كه‌ون. به‌رخۆدان ده‌كه‌ین و سه‌رده‌كه‌وین.»
s.m