كه‌نه‌كه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه‌ ده‌كات

هاوسه‌رۆكانی كه‌نه‌كه‌ ده‌رباره‌ی كۆچی دوایی عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه‌ ئه‌ندامی كه‌نه‌كه‌ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشییان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو كرد.

به‌یانیی دوێنێ له‌ شاری كه‌ركووك عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه‌ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه‌) به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد. له‌ په‌یامێكدا كه‌ ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و دۆستانی كۆچكردوو كراوه‌، هاوسه‌رۆكانی كه‌نه‌كه‌ ڕێبوار ڕه‌شید و نیلۆفه‌ر كۆچ سه‌ره‌خۆشیان كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

«بۆ خانەوادە و دۆستانی كۆچكردوو كاك عەبدولرەحمان خەلیفە

بەڕێزان
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، لە خەمیی كۆچی دوایی ھەڤاڵی بەڕێزمان كاكە عەبدولرەحمان خەلیفە دا بەشدارین. ھەڤاڵ عەبدولرەحمان ئەندامێكی چالاك و تێكۆشەری كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان بوو. مخابن بە كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو، ك ن ك و گەلی كوردستان كەسایەتیەكی دڵسۆز و خاوەن باوەڕ بە یەكێتی نەتەوەیی و نیشتیمانی كوردستانی لەدەست دا. بەڵام ناو و ھەوڵ و خەبات و تێكۆشانەكەی ھەمیشە بە زیندوویی و بەرچاو دەمێنێتەوە و دەبێتە پێشەنگێك بۆ نەوەی ئێستاو ئایندە.
خەلیفە بە لەش و جەستە ئێمە و كوردستانی بەجێھێشت، بەڵام خوو و رەوشت و ئاكار و كارەكانی، دەبێتە جێگای شانازی و رێز و پێزانین و لە دڵ و بیری خەڵكدا دەمێنێتەوە.
ھیوادارین بە ھەبوونی كەسوكار و دۆستانی ئازیزی بە شێوەیەك خەم و پەژارەمان  كەم بكەنەوە و زووتر سوكنایی بە دڵماندا بێت و باری شانمان سووكتربێت.
تەندروستی و تەمەندرێژی بۆ ھەموولایەك دەخوازین.»
s.m