كۆڵبه‌رێك كوژرا و ٤ی دیكه‌ش كوژران
له‌سه‌ر سنووری ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان هێزه‌كانی ڕژێم گوله‌بارانی چه‌ند گرووپێكی كۆڵبه‌ریان كرد، له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك كوژرا و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌سه‌ر سنووری ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان هێزه‌كانی ڕژێم گوله‌بارانی چه‌ند گرووپێكی كۆڵبه‌ریان كرد، له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك كوژرا و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون.
شه‌وی ڕابردوو له ناوچه‌ی كێله‌شین پاسدارانی ڕژێمی ئێران گوله‌بارانی گرووپێكی كۆڵبه‌ریان كرد، له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی قادر ساڵحیان كوژرا.
له لایه‌كی دیكه‌وه له ده‌ڤه‌ری بێتووشی سه‌رده‌شت كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری بۆكان به فیشه‌كی پاسداران بریندار بوو، برینداره‌كه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌شت كرا. له هه‌مان ڕۆژدا له به‌رزاییه‌كانی دالامپه‌ر، كۆڵبه‌رێك به ناوی عومه‌ر نه‌بی زاده كه نیشته‌جێی مێرگه‌وه‌ڕی ئوورمیه-یه به‌هۆی گوله‌بارانی چه‌كدارانی ڕژێمی ئێران بریندار بوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئوورمیه كرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆڵبه‌ر نیووز، ڕۆژی ٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨\١٣ی سه‌رماوه‌ز له‌سه‌ر سنووری ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان له ناوچه‌ی كانی زه‌رد-ی سه‌رده‌شت پاسدارانی ئێران گوله‌بارانی گرووپێكی دیكه‌ی كۆڵبه‌ریان كرد. له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی جه‌عفه‌ر موونیر (٣٨ ساڵان) بریندار بوو. له هه‌مان ده‌ڤه‌ر هێزه‌كانی ڕژێم گوله‌بارانی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ری دیكه‌یان كرد، له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی عادل شه‌فیق بریندار بوو.
ته‌نیا له‌نێو مانگی تشرینی دووه‌م ٣٠ كۆڵبه‌ر له‌سه‌ر سنووری ڕۆژهه‌ڵات، باكوور و باشووری كوردستان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران كوژراون.
s.m