ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه‌كانی بارزان و سیده‌كان-ی باشووری كوردستان و ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له باكووری كوردستان، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌په‌گه ئاماژه‌ی به ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا كردووه و كوژرانی ١٥ سه‌رباز و برینداربوونی ٥ سه‌ربازی توركیاشی ڕاگه‌یاند.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
«هێزه‌كانمان ڕۆژی ٧ی تشرینی دووه‌م\١٦ی گه‌ڵاڕێزان له ناوچه‌ی بارزان-ی باشووری كوردستان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر ته‌پێ خوه‌دێ، چالاكییه‌كیان كرد. له ٣ قۆڵه‌وه له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی دوژمن درا و له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ٥ سه‌نگه‌ری دوژمن ڕووخێنران و ١٠ سه‌رباز كوژران.
له لێلیكان ٤ سه‌نگه‌ر ڕووخێنران و ٢ سه‌رباز كوژران
هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٥ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی دوژمن له‌سه‌ر گردی لێلیكان-ی ناوچه‌ی سیده‌كانی باشووری كوردستان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. گورزی تووند له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی دوژمن درا و له ئه‌نجامدا ٤ سه‌نگه‌ر ڕووخێنران، ٢ سه‌رباز كوژران و ٥ی دیكه‌ش بریندار بوون. له دوای چالاكییه‌كه كاتژمێر ده‌وروبه‌ری ١٨، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆمبارانی ده‌وروبه‌ری گردی لێلیكانیان كرد.
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار له چه‌لێ چالاكییان كرد؛ ٣ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) ڕۆژی ٧ی تشرینی دووه‌م\١٦ی گه‌ڵاڕێزان له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له سوپای توركی داگیركه‌ریان دا له‌سه‌ر گردی شه‌هید بۆتان. گورزی تووند له سه‌ربازان درا و ٣ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
درۆنێك له زاپ خرایه خواره‌وه
٧ی تشرینی دووه‌م\١٦ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ٨:٣٠، درۆنێك كه له‌سه‌ر ده‌ڤه‌ری كه‌لا بێده‌هێی هه‌رێمی زاپ ده‌سووڕایه‌وه و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ده‌پشكنی، له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه خرایه خواره‌وه.
له جۆله‌مێرگ شه‌رێكی سه‌خت ڕوویدا
سوپای توركی داگیركه‌ر ٢٨ی تشرینی یه‌كه‌م\٦ی گه‌ڵاڕێزان له ناوچه‌كانی دۆڵی مارینۆس و ئانیتۆس-ی جۆله‌مێرگ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له‌نێوان سه‌ربازانی داگیركه‌ر و هێزه‌كانماندا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا. زۆر سه‌ربازی دوژمن كوژران و بریندار بوون. له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌ڤاڵانمان ئاندۆك گه‌ودا، ئاندۆك چالدێران و چیاگه‌ر زاگرۆس كه قاره‌مانانه له دژی یه‌كینه‌كانی دوژمن شه‌ڕیان كرد، شه‌هید بوون. زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌كانمان دواتر ئاشكرا ده‌كرێت.»
s.m