ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاری ئێلح، به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی هه‌ڵوه‌شاندن و تێكدانی شاری مێژوویی حه‌سكیف، هه‌وڵیان دا له حه‌سكیف لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن. هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په له ئێلح ئیكرام ئیرگی و گولجه‌مال ئه‌ردنچ-یش له چالاكییه‌كه‌دا به‌شدار بوون.
كاتێك گه‌نجان گه‌یشتنه حه‌سكیف و هه‌وڵی لێدوانیان دا، پۆلیس هێرشی كردنه‌سه‌ر. پۆلیسی تورك به بیانووی ئه‌وه‌ی «والی بڕیاری داوه» ڕێگه‌یان به چالاكییه‌كه نه‌دا و هێرشیان كرده سه‌ر گه‌نجان. له ئه‌نجامدا ڕۆژنامه‌وان سۆنیا بایك و ٣٢ ئه‌ندامی هه‌ده‌په به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستگیر كران. له‌نێو ده‌ستگیركراواندا هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ی ئێلح هه‌ن.
له‌نێو ئۆتۆمبێلی پۆلیسدا ئه‌شكه‌نجه دران
ڕاگه‌یه‌نرا ده‌ستگیركراوان له پاسی پۆلیسدا ئه‌شكه‌نجه دراون. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گازی بیبه‌ر به نێو پاسه‌كه‌دا كراوه. شوێنه‌واری برینی ئه‌شكه‌نجه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌ستگیركراوان دیاره. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان پۆلیسی تورك كاتێك ده‌ستگیركراوانی به‌مه‌به‌ستی پشكنینی پزیشكی بردووه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی حه‌سكیف، هه‌وڵی داوه له‌نێو پاسه‌كه پشكنینیان بۆ بكرێت. به‌ڵام ده‌ستگیركراوان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و به‌و هۆیه‌وه به‌ناچاری براونه‌ته نه‌خۆشخانه.
s.m