له شرنه‌خ و جۆله‌مێرگ ٦ سه‌رباز و ٣ كۆنترا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له شرنه‌خ و جۆله‌مێرگ دژی سوپای توركی داگیركه‌ر زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجام داوه و ٦ سه‌رباز و ٣ كۆنترا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له شرنه‌خ و جۆله‌مێرگ دژی سوپای توركی داگیركه‌ر زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجام داوه و ٦ سه‌رباز و ٣ كۆنترا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) له شرنه‌خ و جۆله‌مێرگ دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجام داوه. له‌و چالاكییانه‌دا ٣ كۆنترا (ئه‌ندامی هێزی دژه‌گه‌ریلا) و ٦ سه‌ربازی سوپای تورك كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید ڕزگار گه‌ڤه‌ر و شه‌هید مه‌دیا ماوه-دا، له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر زنجیره چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا.
له شرنه‌خ ٣ كۆنترا كوژران
سوپای توركی داگیركه‌ر ماوه‌یه‌كه له گردی كه‌ركۆل-ی ناوچه‌ی ئه‌لكێی شرنه‌خ باره‌گه‌یه‌ك دروست ده‌كات. هێزه‌كانمان ڕۆژی ١٥ی ته‌مووز\٢٤ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٧:٢٠ له دژی ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركی داگیركه‌ر كه كه‌لوپه‌لی بۆ باره‌گه‌كه ده‌گواسته‌وه چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. ئۆتۆمبێله‌كه به‌ته‌واوی تێكشكێنرا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٣ كۆنترا كوژران. هاوكات له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانمان له دژی شۆفڵێك كه له‌سه‌ر ڕێگه كاری بۆ سوپا ده‌كرد چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا و شۆفڵه‌كه تێكشكێنرا. دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به كۆپته‌ری سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی هه‌ڵگرته‌وه. یه‌كینه‌كه‌مان كه چالاكییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشته‌وه بنكه‌ی خۆی.
سوپای توركی داگیركه‌ر له مێدیاكانی خۆیه‌وه ئه‌م چالاكییه‌ی وه‌ك چالاكییه‌كی دژبه كرێكاران ناساندووه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕاسته‌وخۆ كار له‌گه‌ڵ سوپای داگیركه‌ر ده‌كه‌ن و كاری كۆنترایی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها خزمه‌تی ئه‌و زیهنیه‌ته ده‌كه‌ن كه هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌هاكانی گه‌لی كورد، پیشاندانیان وه‌ك كرێكار نیشانه‌ی شه‌ڕی ده‌روونی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره.
له چالاكییه‌كی هێزه‌كانی یه‌ژا ستار ٦ سه‌رباز كوژران
ڕۆژی ١٦ی ته‌مووز\٢٥ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١٧ هێزه‌كانی یه‌ژا ستار له دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی جۆری ڕیۆ (Reo) كه سه‌ربازی بۆ سه‌ربازگه‌ی زێرن-ی ناوچه‌ی ئه‌سه‌نده‌ر-ی سه‌ربه شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ر-ی جۆله‌مێرگ ده‌گواسته‌وه، هاوكات له دژی قوله‌ی نۆبه‌تگرتن چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. به‌تووندی له ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كه و قوله‌ی نۆبه‌تگرتن درا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٦ سه‌ربازی دوژمن كوژراون. سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به چه‌كی قورس گوله‌بارانی ده‌وروبه‌ری كرد. یه‌كینه‌كه‌مان كه چالاكییه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشته‌وه بنكه‌كانی خۆی.
له ته‌ندوره‌ك ٣ گه‌ریلا شه‌هید بوون
شه‌وی ١٣ی ته‌مووز\٢٢ی پووشپه‌ڕ سوپای توركی داگیركه‌ر له دژی ناوچه‌ی شه‌هید تووئان-ی ده‌ڤه‌ری ته‌ندوره‌ك-ی شاری ئاگری هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام دا. له‌و بۆردومانه‌دا ٣ هاوڕێمان شه‌هید بوون. زانیاری ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هید دواتر به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه‌ی چه‌مچه و قاخزمان به‌رده‌وامه
ڕۆژی ٢٦ی حوزه‌یران\٥ی پووشپه‌ڕ سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی چه‌مچه-ی سه‌ربه قاخزمان-ی قه‌رس ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تا ئێستا به‌رده‌وامه و سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه‌مین داده‌نێت.
كاتژمێر ١٢:١٠ی شه‌وی ١٧ی ته‌مووز\٢٦ی پووشپه‌ڕ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی گردی هه‌كاریی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا-یان كرد. له‌و بۆردومانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
s.m