هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، له ناوچه‌ی جندرێس-ی سه‌ربه عه‌فرین چالاكییه‌كیان له دژی چه‌ته‌كانی گرووپی ئه‌حراری شام كردووه و چه‌ته‌یه‌ك به‌ناوی ئه‌بوو حه‌سه‌ن سوفیان كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «ڕۆژی ٩ی ته‌مووز\١٨ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كانمان له‌نێو شارۆچكه‌ی جندرێس چالاكییه‌كی سابوتاژیان له دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی فه‌رمانده‌یه‌كی گرووپی چه‌ته‌كانی ئه‌حراری شام ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ته‌یه‌ك به‌ناوی ئه‌بوو حه‌سه‌ن سوفیان كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كه گورزی به‌ركه‌وت.»
s.m