چالاكیی گه‌ریلا له چه‌لێ؛ لایه‌نی كه‌م ٦ سه‌ربازی توركیا بریندار بوون
ڕاگه‌یه‌ندرا كه له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ دژی ئه‌و شوێنانه‌ی باره‌گه‌ی سه‌ربازی لێیه، چالاكی ئه‌نجامدراوه و لایه‌نی كه‌م ٦ سه‌رباز بریندار بوون.
ڕاگه‌یه‌ندرا كه له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ دژی ئه‌و شوێنانه‌ی باره‌گه‌ی سه‌ربازی لێیه، چالاكی ئه‌نجامدراوه و لایه‌نی كه‌م ٦ سه‌رباز بریندار بوون.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی والییه‌تی جۆله‌مێرگ، ئه‌و شوێنانه‌ی كه باره‌گه‌ی سه‌ربازییان لێیه له چیای گوڤه‌ن له سنووری ناوچه‌ی چه‌لێ له لایه‌ن گه‌ریلاكانه‌وه كراونه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی والییه‌ت، چالاكییه‌كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراوه و ده‌نگۆی برینداربوونی ٦ سه‌ربازی سوپای توركیا هه‌یه كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
سوپای توركیا هه‌میشه تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ی زیان و شكسته‌كانی له شه‌ڕدا ده‌شارێته‌وه. مومكین نییه مرۆڤ بتوانێت ئاماری دروستی چالاكییه‌كان له ده‌وڵه‌ت وه‌رگرێت.
ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه هێشتا هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه لێدوانی نه‌داوه.
s.m