لە ئامەد و ئەستەنبول ٢٢ کەس دەستگیر کران

لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی پۆلیسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە هەر یەک لە شارەکانی ئامەد و ئەستەنبول ٢٢ کەس دەستگیر کران و بڕیاری گرتنیش بۆ ٤٥ کەسی تر لە ئەستەنبول دەرچوو.

ئۆپراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئاکەپە – مەهەپە وە بەردەوامن. لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ لە ئەستەنبول ١٥ کەس و لە ئامەد ٧ کەس دەستگیر کران و بڕیاری گرتنیش بۆ ٤٥ کەسی تر دەرچوو.

ئەستەنبول

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری ئەستەنبول پۆلیس و هێزە ئەمنیەکان لە یەک کاتدا هەڵیان کوتایە سەر چەندین مال و دوای گەڕان پشکنین ماڵەکان، ١٥ کەسیان دەستگیر کرد و بە پێی زانیاریەکان یەکێک لە دەستگیرکراوەکان منداڵ بووە و لە هەمان کاتدا بڕیاری گرتن بۆ ٤٥ کەسی تریش دەرچووە.

 ئامەد

پۆلیس و هێزە ئەمنیەکان لە شاری ئامەدیش بە هەمان شێوە لە یەک کاتدا هەڵیان کوتایە سەر چەندین ماڵ. لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، هەر یەک لە محمد یاڵچین بەڕێوەبەری رێکخستنی (هەدەپە) و عەڵادین زوگورلی و سەڤیجان یاشار ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی یەنی شەهیر و حیکمەت ئالتوگ و سەنگول داغ کاپانجی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەداری ناوچەی پەیاس و ئایسەل توفان ئەندامی دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی و کەنان جانپۆڵات راوێژکاری سەمیرا گوزەلی ئەندام پارلەمانی (هەدەپە) دەستگیر کران.

ز.ش