لە ئامەد و ئەستەنبۆل جینۆسایدی سیاسی بەردەوامە و چەندین کەس دەستبەسەر کران
لە ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی‌دا لە ئامەد و ئەستەنبۆڵ چەندین کەس دەستبەسەر کران.
لە ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی‌دا لە ئامەد و ئەستەنبۆڵ چەندین کەس دەستبەسەر کران.
لە ئامەد سەرلەبەیانی ئەمرۆ پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێک، پشکنینیان دەستپێکرد، دوای پشکنین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سوور حەلیمە ئاکیۆل، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی رەزان هێڤیدار بۆزکوش و سیپان توسۆن-ی کوڕی بەڕێوەبەری هەدەپەی ئامەد سەرتاچ توسۆن، دەستبەسەر کران.
بیانووی دەستبەسەرکردنەکە نەزانراوە و هەرسێکیشیان برانە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد.
ئەسته‌نبۆل
لە ئەستەنبۆلیش دوێنێ هەڵکوتانە سەر ماڵان دەستی پێ‌کرد، ژمارەی ئوە کەسانەی دەستبەسەر کراون گەیشتە ٣٣ کەس. ئەوە راگەیاندرا کە بە گشتی لەبارەی ٤٥ کەسەوە بریاری دەستبەسەرکردن هەیە. ئەو ٣٣ کەسەی کە بیانووی دەستبەسەرکردنیان نەزانراوە، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وەتەن راگیراون.
ناوی ئەوان دەستبەسەر کراون بریتین لە: "محەمەد ئەركمهن، مه‌تین یلماز، مهردال بەهادر، زه‌هرا ئاسلان، ئەنساری تاشكایا، موژدات ئوزونیای، مەعسوم چه‌له‌بی، د. ك. (منداڵ)، لوقمان ئاكنج، وه‌لات ئوزده‌میر، سه‌ڤین سارنماك، عەلی كالكان، زیلان چیچه‌ك، شه‌ڤین ساربوولاك، سه‌ردار باشاران، ئەرجان عوزداش، لیڤان ئورمان، یاقوب ئوزده‌میر، نیهاد ده‌میر، عەلائەددین ئادانر، سه‌ڤیم ئاكداغ، ره‌زان شیمشه‌ك، ئیكرام دۆغان، ئومێد ئەرتوغرول، مه‌روه ئوزتهپ، ئیلیاس دینچه‌ر، نوروڵا ئوزگون، ئەركان چاكان، مەزلووم ساركایا، كادیر كایا، ئەمراه ئەكمهكچی، موراد یاشا و مزگین تهكن".