لە ئامەد ١٤ کەس دەستگیر کران –نوێ کرایەوە-

بە بڕیاری داواکاری گشتی شاری ئامەد، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٧ کەس دەرچوو، لەو ژمارەیە ١٤ کەس دەستگیر کران.

لە چوارچێوەی بڕیارێکی لێپرسینەوە لە دژی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-کەجەدە کە لە لایەن داواکاری گشتی کۆمارەوە بەرێوە دەچێت، لە ئامەد بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٧ کەس دەرکرا.

هێزەکانی پۆلیس سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری ئامەد هەڵیان کوتایە سەر چەندین ماڵ و ١٤ کەسیان دەستگیر کرد.

ناوی ژمارەیەک لەو کەسانەی دەستگیر کران بەم شێوەیەیە: رۆژنامەنووس حەفی بۆلتان، هاتیجە کۆجامان پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەی شاری سێرت، ئەدیپ بینبیر بەڕێوەبەری هەدەپەی شاری ئامەد، عومەر فیلیتئۆغلو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی ناوچەی سوری ئامەد، مەلا نائیف ئەردەم ئای ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیمۆکراتیک، مەدەنی توتشی ئەندامی سەندیکای وزە و پیشەسازی و کانزا-ی سەر بە کۆنفەدەراسیۆنی سەندیکاکانی رەنجەرانی جەماوەری، گوڵستان ئەنساری ئۆغلو هاوسەرۆکی شارەوانی هەدەپەی ناوچەی ئەگیل کە لە ئەرکەکەی دوور خراوەتەوە، چیدەم ئەکتی بەرێوەبەری پێشووی هەدەپەی شاری ئامەد و مەکیە گوزەل.

ز.ش