لە ئێلح ٦ ژنی هەدەپەیی دەستگیر کران

بزوتنەوەی ژنانی ئازادی لە چوارچێوەی کەمپینی 'خۆمان دەپارێزین' لە شاری ئێلح گردبوونەوەیەکی ساز کرد، بەڵام چالاکیەکەی رووبەرووی هێرشی هێزەکانی پۆلیس بووەوە و لە ئەنجامدا ٦ ژنی هەدەپەیی دەستگیر کران.

لە شاری ئێلح ژنان لە چوارچێوەی کەمپینەکەی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد کە بە ناوی 'خۆمان دەپارێزین'دا بەڕێوە دەچیت، گردبوونەوەیەکیان ساز کرد.

ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە و ئەنجومەنی ژنانی گەنج لە چالاکیەکەدا کە لە پارکی شەڕزان کورد لە گەڕەکی حوریەت بەڕێوە چوو، قردێلەیەکیان هەڵواسی کە لەسەری نووسرابوو، 'پەیمانی ئەستەنبول دەبیت بە ژیان' و بەم شێوەیە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو پەیمانە دەربڕی.

هێزەکانی پۆلیسی تورک کە رێگریان لە هاتنی ژنان بۆ پارکەکە کرد، هێرشیان کردە سەر ژنان. هێزەکانی پۆلیس هەر یەک لە شەهریبان ئایدن ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی شارەوانی ئێلح، سەهگەر ئاکسۆی، گوڵستان سونوک، کەزبان کوردای، زیلان کایا و بەرمال جانیان دەستگیر کرد.

ز.ش