لە ئەنقەرە و ئەستەنبۆل چالاکی: زیندانییە نەخۆشەکان دەمرن!

لە ئەنقەرە و ئەستەنبۆڵ بۆ زیندانییە نەخۆشەکان چالاکییەک بەڕێوەچوو، تێیدا ئاماژە بەوەکرا کە دەوڵەت زیندانییەکانی بە مەرگ سپاردووە.

ئه‌نقه‌ره‌

ئینسییاتیڤی ئازادی بۆ زیندانییە نەخۆشەکان، لە چالاکی هەفتەی 275مینی دا بۆ تیشک خستنەسەر دۆخی زیدانییە نەخۆشەکان گرد بوونەوە. چالاکییەکە  لەبەردەم بینای لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە - ÎHD) لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. سەڤیل تورگوت-ی ئەندامی ئیهادە لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و تیشکی خستە سەر دۆخی زیندانییە نەخۆشەکان بە تایبەتیش سەیفەدین بەهار کە لە گرتووخانەی پیتی F-ی بۆلو زیندانیکراوە.

تورگووت ئەوەشی وت کە سەیفەدین لەو ڕۆژەوەی کەوتووەتە گرتووخانە نەخۆشی جۆراوجۆری تووش بووە و ١٢ ساڵە چارەسەری بۆ ناکرێت. تورگووت ڕایگەیاند هەتا دێت دۆخی بەهار گرانتر دەبێت و وێڕای ئەوەی کە ٣ ساڵ پێشتریش بۆ تەداوی داوای چارەسەریی بۆ کرابوو، بەڵام چارەسەرەکەی بۆ ناکرێت. تورگووت وتی دەبێت دەستبەجێ بەهار چارەسەر بکرێت و ئازادیش بکرێت.

سته‌نبۆل

کۆمسیۆنی زیندانییەکانی لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە - ÎHD)ی لقی ئەستەنبۆڵ بە داواکاریی زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن، لە هەفتەی ٤٠٣یەمیندا جارێکی دیکە ویستیان چالاکی 'دانیشتن' لە گۆڕەپانی گالاتاسەرای بەڕێوە ببەن، بەڵام پۆلیس ڕێگەیان نەدا چالاکییەکە بەڕێوە بچێت. لەسەر ئەوە چالاکوانان  وەک هەفتەکانی پێشوو، لەبەردەم بینای کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە - ÎHD) لێدوانی ڕۆژنامەوانیان دا. لە چلاکییەکەدا وێنەی زیندانییە نەخۆشەکان و پانکارت بەرز کرانەوە.

محەمەد ئاجەتین، ئەندامی کۆمسیۆنی زیندانییەکان لە کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە - ÎHD) لێدوانی دا و وتی: "ئێمە ئەشکەنجە، توندوتیژی، کوشتن و گرتن و پێشێلکردنی مافمان ناوێت. ئێمە دەمانەوێت  بە شکۆ و مافی خۆمان بژین."  ئاجەتین ڕاشیگەیاند کە ئەم هەفتەیە زیندانییەکی نەخۆش بەناوی جیهاد ئۆزدەمیر کە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە زیندانییە بابەتی چالاکییەکەیانە و وتی، تووشی چەندنی نەخۆشی قورس بووە.

ئاجەتین وتیشی، دۆخی تەندروستی جیهاد ئۆزدەمیر مەترسیدارە. وێڕای ئەوەی هێندەش نەخۆشە، بەڵام نەخۆشییەکانی لە تۆمارەکاندا نەنووسراوە. داوای ئەوەشی کرد کە ئۆزدەمیر دەستبەجێ ئازاد بکرێت.

ئەلیف ئۆزدەمی، خوشکی جیهاد ئۆزدەمیر، باسی لە دواین بارودۆخی تەندروستی براکەی کرد و وتی: "ماوەیەکی درێژە براکەم تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە. بەڵام چارەسەری بۆ ناکرێت. کاتێک دەیبەنە نەخۆشخانە پزیشک گرنگی پێ نادات. هەرچەندە ئێمە گلەیی دەکەین بەڵام ئەنجامێکی نییە. ئێمە دەمانەوێت زیندانییە نەخۆشەکان هەموویان هەرچی زووترە ئازاد بکرێن".