لە بادینان لە دژی داگیرکاری تورکیا چالاکییەک بەڕێوەچوو

لە شارەدێی چەمانکێ-ی سەربە پارێزگای دهۆک-ی باشووری کوردستان هاوڵاتیانی شارۆچکەکە و گوندەکانی دەوروبەری، دژی داگیرکاریی و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجام دا.

لە شارەدێی چەمانکێ گردبوونەوەیەک بە وتنەوەی چەندین درووشم دژی داگیرکاریی و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەچوو.

لە گردبوونەوەکەدا، لە ڕێگەی پانکاردەوە درووشمەکانی "نا بۆ سووتاندنی ناوچەکە، نا بۆ بۆردوومانی گوندەکان، نا بۆ چۆڵکردنی گوندەکان"، بەرزکرابوونەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ماوەیەکە دەوڵەتی تورک بە چڕی دەستیکردووە بە بۆردوومانکردنی شاروشارۆچکەکانی باشووری کوردستان، لە ماوەکانی ڕابردوودا زیانێکی زۆری گیانیی و مادییان بە هاوڵاتییان مەدەنی گەیاندووە.

ک-ش